x

X
26/02/2024 - 12:01
زێلێنسكی: ژمارەی سەربازە كوژراوەكانمان گەیشتە 31 هەزار كەس

ڤلۆدیمیر زیلێنسکی رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە وڵاتەکەدا 31 هەزار سەربازی ئۆکرانیا کوژراون.

زێلێنسکی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کیێڤ رایگەیاند، ناتوانێت ژمارەی برینداران بدات چونکە ئەوە یارمەتی ڕووسیا دەدات لە پلانداناندا.

ئەوەشی خستەڕوو، 31 هەزار سەربازی ئۆکرانیا لەم جەنگەدا کوژراون. نەک 300 هەزار، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پۆتین درۆ دەکات، بەڵام ئەمە هەر لە دەستدانێکی گەورەیە بۆ ئێمە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی رابردوو کاتێک ویستویانە هێرشی پێچەوانە بکەنە سەر هێزەکانی روسیا، پێش ئەوەی هێرشەکە بکەن، پلانی هێرشەکە لەبەردەم کریملن بووە و پێشوەختە دزەی پێکراوە، بۆیە بەگوتەی خۆی بەهۆی ئەو دزەپێکردنانەوە، بۆ ئەمساڵ سەرقاڵی دانانی چەند پلانێکی ستراتیژین بۆ ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانە دژی هێزەکانی روسیا لە خاکی وڵاتەکەی.

 

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی