سبەی بڕیار لە پشووەكانی بەهار دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سبەی بڕیار لە پشووەكانی بەهار دەدرێت

ئالان حەمە سەعید رایگەیاند، سبەی سێشەممە ئەنجومەنی وەزارەت كۆدەبێتەوە و بڕیار لە پشووەكانی مانگی سێ كە پشووەكانی بەهارە ناسراوە دەدەین .

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی كارەبەڕێكەری هەرێم رایگەیاند، سبەی سێشەممە لە ئەنجومەنی وەزارەت گفتوگۆی چەند پرسێک دەکەین کە گرنگترینیان هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندنە لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی حوزەیران کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی 12ـی ئامادەیی.

ئەوەشی خستەڕوو: هەر لەو کۆبونەوەیەدا کە بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت، گفتوگۆی بابەتی کورتکردنەوەی پرۆگرامی خوێندنی 12ـی ئامادەیی دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، کە بەهۆی ئەوەی لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن، درەنگ دەست بە پرۆسەی خوێندن کراوە، پێدەچێت هەمواری پشوەکانی بەهار بکەن و کورتی بکەنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ