وەزیری دارایی: تەنها بۆ ئەم مانگە بە لیست موچە دەدەین بە هەرێم
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری دارایی: تەنها بۆ ئەم مانگە بە لیست موچە دەدەین بە هەرێم

كوردیو
 
وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە،"دەبێ پەلەبكرێت لە كردنەوەی هەژماری بانكیی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، ئەگەرنا مووچە بەبێ نیشتیمانییکردن لەبانکەوە نانێرێت".
 
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە،"ئەمڕۆ لەکۆبونەوەی لیژنەی دارایی تەیف سامی وتی؛ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کێشەی نەماوە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی موچە (توطين) لەڕێی بانکەوە دەنێرین".
 
وەزیری دارایی عێراق وتووشیەتی،"تەنها بۆ ئەم مانگە بە لیست موچە دەدەین بەهەرێم، با زوو لیستی موچەی مانگی دوو بنێرن،بەڵام بۆ مانگی سێ بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەڕێگەی بانکەوە موچە دەنێرین".
 
سۆران عومەر داوای ڕونکردنەوەی لێکردووە لەسەر ئەوەی چۆن بە مانگێک حساب بانکی بۆ ملیۆنێک و دوسەد هەزار فەرمانبەرو خانەنشین و تۆڕی کۆمەڵایەتی و شەهیدانەو کەمئەندام دروست دەکرێت،لە وەڵامدا وەزیری دارایی وتویەتی،"ئەبێ پەلەبکەن ئەگەر نا موچە بەبێ نیشتیمانییکردن لە بانکەوە نانێرم".

 

هه‌واڵی گرنگ