كوردی‌و
وه‌زیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"بۆ ئه‌م مانگه هاوشێوه‌ی مانگی رابردوو به‌رده‌وام ده‌بن له ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌پێی لیستی موچه‌خۆران، به‌ڵام له مانگی داهاتووه‌وه پێویسته كار به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بكرێت".
نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێڕاق، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنییدا ڕایگەیاند،"وەزیری دارایی عێراق وتی بۆ ئه‌م مانگه هاوشێوه‌ی مانگی رابردوو به‌رده‌وام ده‌بن له ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌پێی لیستی موچه‌خۆران، به‌ڵام له مانگی داهاتووه‌وه پێویسته كار به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بكرێت، واتا موچه به نیشتمانی بكرێت، واتا هه‌موو موچه‌خۆرێك حسابێكی بانكیی خۆی هه‌بێت له بانكه فیدراڵییه‌كان، به‌بێ ئه‌مه، وه‌زیری دارایی ناتوانێت له مانگی سێ-وه موچه بنێرێت".
ئاماژەی بەوەشداوە،"ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان په‌له بكات و له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیدایه، رێكاره‌كانی به‌نیشتمانییكردنی موچه ته‌واو بكات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو،"له وه‌زیری داراییم پرسی بانكه‌كانی رافیده‌ین و ره‌شید لقیان نییه له هه‌رێمی كوردستان، ئایا ئه‌مه نابێته رێگر له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی؟ به‌ڕێزیان باسی له‌وه‌كرد، ده‌بێت موچه له لقه‌كانی ئه‌و بانكانه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابنرێت و دواتر ئه‌و بانكانه خۆیان موچه و شایسته‌ی فه‌رمانبه‌ران حه‌واڵه بكه‌ن بۆ لقی ئه‌و بانكانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن".
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێڕاق دەشڵێت،"هه‌رێمی كوردستان ئێستا یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو جێبه‌جێ ناكات، ئه‌مه وایكردووه بڕی ئه‌و پاره‌ی كه خانه‌نشینان وه‌ریده‌گرن كه‌متر بێت له‌و بڕه‌ی كه له‌ناو یاساكه‌دا هه‌یه، وه‌زیری دارایی ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه ئه‌وان كار به‌و لیستانه ده‌كه‌ن كه هه‌رێمی كوردستان ده‌ینێرێت، ئه‌مه به‌واتای ئه‌وه دێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو جێبه‌جێ بكات كه ساڵی پار دادگای فیدراڵی بڕیاری بۆ ده‌ركردووه، موچه‌ی خانه‌نشینی زیاد ده‌كات هاوشێوه‌ی خانه‌نشینانی عێراق".
وتیشی،"شتێك نه‌ماوه به‌ناوی (618 ملیار) دیناری خه‌رجی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌و پاره بۆ ئه‌وكاته بوو كه به‌پێی خه‌رجی راسته‌قینه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا، دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی كۆی گشتی خه‌رجی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نیشنان و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كه بڕه‌كه‌ی (913 ملیار) دیناره ده‌نێردرێت بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم".
وه‌زیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە،"من ئه‌و پاره‌یه ده‌نێرم كه حكومه‌تی هه‌رێم پێم ده‌دات، واتا ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، ئایا داوای موچه‌ی چه‌ند كه‌س ده‌كات و لیسته‌كانی چه‌ندن، به‌ڵام بێگومان دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری داراییه‌وه وردبینی بۆ كراوه".
وتووشیەتی،"ئه‌وه كارێكی ئه‌سته‌م نییه ئه‌و رێكارانه ته‌واو بكرێت، چونكه هه‌رێمی كوردستان پێشتر سیسته‌می بایۆمه‌تری ئاماده‌كردووه و ده‌كرێت سودی لێ وه‌ربگیرێت، به‌ڵام من ناتوانم بڕیاربده‌م ئایا له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ته‌واو ده‌كرێت یان نا".
بەپێی وتەكانی نەرمین مەعرووف، وه‌زیری دارایی وتویەتی كە،"هه‌ر وه‌زاره‌تێك راسته‌وخۆ لیستی موچه‌ی موچه‌خۆرانی خۆی ئاماده بكات، ده‌توانێت بۆمان بنێرێت و موچه‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كه‌ین".