x

X
26/02/2024 - 14:52
بەشێک لە خاوەن زەوییە کشتووکاڵییەکانی نزیک شەقامی ١٢٠ مەتری گردبوونەوە

بەشێک لە خاوەن زەوییە کشتووکاڵییەکانی  نزیک شەقامی ١٢٠ مەتری لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر گردبوونەوە .

ئەمڕۆ دووشەممە،26_ی شوبات_ی 2024،بەشێک لە خاوەن زەوییەکانی نزیک شەقامی ١٢٠ مەتری گردبوونەوە و داوا دەکەن زەوییەکانیان بەیاسایی بکرێن

 خاوەن موڵکەکان ئاماژە بەوە دەكەن، کێشەکەیان بەشەخسی کراوە و چەندین ساڵە فەرمانگەکان وەڵامیان نادەنەوە و داوای پارەیان لێکراوە لە بەرامبەر بە سەنەدکردنی زەوییەکانیاندا

باس لەوەش دەكەن،بەهیچ جۆرێک ئامادە نین ئەو بڕە پارەیە بدەین و دەبێت قەرەبووش بکرێینەوە".

ئەوەشیان خسترۆتەروو، تا ئێستا چەندین جار داوایان لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە کێشەکەیان چارەسەر بکرێت، بەڵام وەڵامیان نادەنەوە و بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەهاتوون.

هەرلەبارەیەوە هێمن سەید موراد بەرێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەڵێن بە خاوەن زەوییەکان دراوە و سەبارەت بە کێشەکەیان کۆ دەبنەوە و هەوڵدەدەن کێشەکان چارەسەر بکەن.

 

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی