عەتوان عەتوانی: دەبێت لەماوەی مانگێكدا هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروست بكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عەتوان عەتوانی: دەبێت لەماوەی مانگێكدا هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروست بكرێت

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم، بەپێی ئەو لیستەی هەرێم دەینێرێت پارەی بۆ رەوانە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەمە 26ی شوباتی ساڵی 2024 عه‌توان عه‌توانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  رایگه‌یاند، "ئه‌م مانگه‌ش هاوشێوه‌ی پێشتر پاره‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی لیستی موچه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا، بۆ مانگه‌كانی داهاتوش له‌گه‌ڵ بانكه‌وه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت، ده‌بێت له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران هه‌ژماریان بۆ بكرێته‌وه‌

ئاماژەی بەوەش کرد، بە هۆکاری رێکخستنەوەی لیستی مووچەی فەرمانبەران لەچوارچێوەی بودجەی ساڵی 2024 و ناڕێکی لە بڕی دیاریکراوی پارەی پێویست بۆ هەر وەزارەتێک لەم مانگەدا کەمێک دواکەوتن هەبوو لە ناردنی پارە بۆ هەرێم بەڵام لە مانگی داهاتووەوە کارئاسانی زیاتر دەکرێت و لەکاتی خۆیدا کارەکان ئەنجام دەدرێن و مووچە بۆ هەرێم دەنێردرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ