x

X
26/02/2024 - 15:08
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق: مانگی شەش بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێم ئامادەدەبین

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،مانگی شەش بەتەواوەتی بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێم ئامادەدەبین

ئەمڕۆ دوو شەممە 26_ی شوبات_ی 2024 جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق  رایگەیاند:" لە رێككەوتی (1/12/2023)وە، دەست بەدابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدان كراوە و لەكۆی سێ ملیۆن و 789 هەزار و 630 دەنگدەر لە هەرێمی كوردستان، تائێستا دوو ملیۆن و 842 هەزار و 503 دەنگدەر كارتی بیۆمەترییان بۆ كراوە".

باسی لەوەش كردووە، تا رێككەوتی (22/2/2024) نزیكەی دوو هەزار و 850 دەنگدەر كارتە نوێیەكانیان وەرگرتووەتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە پرۆسەی ناو تۆماركردن بۆ كارتی بایۆمەتری دەنگدان لە رێككەوتی (1/2/2024)وە دەستیپێكردووە و لەماوەی 25 رۆژی رابردوودا 85 هەزار و 200 كارت دروستكراون".

ئاماژەی بەوەش كردووە وەك كۆمسیۆن دەستمان بەهەندێك ئامادەكاری پێشوەختە كردووە، وەك نوێ كردنەوەی فایلی دەنگەدەران و تۆماركردنی ئەو كەسانەی بۆ ئەم هەڵبژاردنە شمولی دەنگدان دەكەن و موالیدیان 2006 و بەپێی بنەما نێودەوڵەتییەكانیش ئەمانە هەنگاوی گرنگن بۆ ئامادەكارییەكان و بەپێی ئەوەش ئێمە لە مانگی 6دا بەتەواوی بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەكە ئامادە دەبین".

ڕاشی گەیاندووە، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەبات و بەو پێیەش كۆمسیۆن رێنماییەكان بۆ شەفافیەت و پاك و بێگەردی پرۆسەكە دەخاتەروو".

بــەپــەلـــە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەچیک
دادگاى باڵاى فیدراڵى ٣ سکاڵا ڕەتدەکاتەوە
نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە کوردیو بزانە
نرخی زێڕ جارێکی تر بەرز بوویەوە