x

X
26/02/2024 - 15:19
بەهۆی ڕەشەباوە کارەبای ناحیەیەک و چەند گوندێک بڕا

وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت،ڕەشەبا چەند ستوونێکی لە ئیدارەی ڕاپەڕین خست و بە هۆیەوە کارەبا ناحیەیەک و چەند گوندێک بڕا.

ئەمڕۆ دووشەممە26_ی شوبات_ی 2024  وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، ڕەشەبا سێ ستوونی کارەبای لە گوندی گوڵانی ناحیەی هەڵشۆ و ستوونێکی دیکەی لە دارەشمانە شکاند و بەهۆیەوە کارەبای ناحیەی هەڵشۆ و بەشێک لە گوندەکانی سنوورەکە پچڕاوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، کە تیمەکانی کارەبای ڕاپەڕین هەوڵی چارەسەرکردنی کردنی کێشەکە و گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ هاووڵاتییانی سنوورەکە دەدەن.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاندبو، خێرایی با لە نێوان 10-40 کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمیرێکدا.

   

بــەپــەلـــە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەچیک
دادگاى باڵاى فیدراڵى ٣ سکاڵا ڕەتدەکاتەوە
نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە کوردیو بزانە
نرخی زێڕ جارێکی تر بەرز بوویەوە