هاتووچۆی سلێمانی لە بارەی سزای سەرپێچی هاتووچۆ رونكردنەوە دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتووچۆی سلێمانی لە بارەی سزای سەرپێچی هاتووچۆ رونكردنەوە دەدات

وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،بڕیاری لێخۆشبوونی تایبەت بە سزای سەرپێچی هاتووچۆ  28ی ئەم مانگە كۆتایی دێت.

عەقیدی هاتووچۆ بەختیار محەمەد، وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" بڕیاری لێخۆشبوونی تایبەت بە سزای سەرپێچی هاتووچۆ كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە دەرچوو، 28ی ئەم مانگە كۆتایی دێت و ئەم قەرەباڵغییەی ئێستا دروستبووە هۆكارەكەی بۆ درەنگ هاتنی هاوڵاتیان بووە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكەمان".

ئاماژەی بەوەش كرد، تەواوی كارمەندانمان بەبێ وەستان لە جێبەجێكری كارەكان و راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بەردەوامن و تەواوی هەوڵیخۆیان دەدەن بۆئەوەی كارەكانی هاوڵاتیان رایبكەن، لێخۆشبوونەكە لە 20% بووە و لە ئێستاشدا وەك ئاگادارن بەڕێوەبەرایەتیمان زۆر قەرەباڵغە".

باسی لەوەش كرد" دەنگۆیەك هەیە كە گوایە ئەم بڕیارە لەدوای وادەكەی خۆی دەبێتە دوو هێندە، بەڵام ئەو دەنگۆیانە راستنین و لە ئەگەری درێژكردنەوەی وادەی لێخۆشبوون ئەوا بە فەرمی رایدەگەیەنین".

ئەوەشی خستەروو،تا ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی هیچ بڕیارێك نییە بۆ درێژكردنەوەی وادەی ئەم لێخۆشبوونە نییە و تا ئێستا ئەوەی بوونی هەیە ئەوەیە 28ی ئەم مانگە وادەكەی كۆتایی دێت".

 

هه‌واڵی گرنگ