لێژنەی نەوت و گازو سامانە سروشتیەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، هەرێم و ناوەند لە (7) خاڵی رەشنووسی یاسای نەوت و غازدا ناكۆكیان هەیە.
(عەلی مەشكور) ئەندامی لێژنەكە لە لێدوانێكیدا بۆرۆژنامەنووسان رایگەیاند: بەغدا خواستێكی راستەقینەی هەیە بۆ سفركردنەوەی ناكۆكییەكان لەنێوان هەرێم و ناوەند سەبارەت بە خاڵە ناكۆكەكانی یاسای نەوت گاز.
وتیشی: یاسای نەوت و گاز رووبەڕووی (7) خاڵی ناكۆك بۆتەوە، كە دیارترینیان داواكاری هەرێمە بەوەی مافی ڤیتۆی هەبێت لەبارەی دەكردنی بڕیاڕەكان لە ئەنجوومەنی یاسای نەوت، ئەوەش پرسێكە قبووڵ ناكرێت.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، خاڵێكی تری ناكۆكییەكان میكانیزمی بە بازاڕكردنە كە لەڕێگەی سۆموە بفرۆشرێت یان لەڕێی هەرێمی كوردستان، وێڕای داهاتە داراییەكانی.