ئۆتۆمبێلێکی یەکێتی پاراستنی شنگال (یەپەشە) لە رێگەی نێوان شنگال و گرعوزێر لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیاوە کراوەتە ئامانج.
پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ پێنجشەممە 29ی شوباتی ساڵی 2024 ئۆتۆمبێلێك له گوندی زراڤك له سنوری ناحیهی تهلعزێر (تهواوی دانیشتوانهكهی ئێزدین) له سنوری شهنگال كراوهته ئامانج و تائێستا زانیاری لەبارەی ژمارهی قوربانیان نیه.
ئەوەشی خستەڕوو، هێرشەکە لە گوندی قەسرکێ لەسنووری شنگال ڕوویداوە و كوژراو و بریندار هەیە
هاوكات دژی تیرۆری كوردستانیش لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبووك رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکانمان ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی شوباتی 2024، کاتژمێر 13:20، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەبەشەی لە ناوچەی (وەردیە) لە باشووری قەزای شنگال کردە ئامانج و، بەهۆیەوە بەرپرسێکی یەبەشە و چەکدارێکی یاوەری کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.