زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە لە چاکسازییەکانی هەرێم سزادراون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە لە چاکسازییەکانی هەرێم سزادراون

بەڕێوەبەری چاکسازیەکانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ، هەزار و ٢١٤ کەس بەهۆی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە سزا دراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29_ی شوبات_ی 2024 ئیحسان عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەکانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەونیدا ئاماری سزادراوانی لەناو بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی خستە روو و ڕایگەیاند، هەزار و ٢١٤ کەس بەهۆی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە سزا دراون.

باسی لەوەش كرد، ئەو کەسانەی کە سزادراون سەرجەمیان لە چەند سەنتەرێکی چاکسازییەکاندا چارەسەر وەردەگرن و لە مانگەکانی رابردووشدا چەند سزادراوێکیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، لە ساڵی رابردوودا چەندین سیمینار و راهێنانی تایبەت بە سزادراوانی سەرجەم چاکسازیەکانی سلێمانی و دهۆک وهەولێر ئەنجامدراوە. دەشڵێت " لە ئێستادا چەندین هۆڵ و سەنتەری نوێ لە چاکسازییەکاندا دەکرێتەوە بەتایبەت چاکسازی ژنان و منداڵان".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە گوێرەی راپۆرتێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاکسازی هەرێم لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩ -٢٠٢٣ زیاتر لە شەش هەزار و ١٠٠ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر وبازرگانیکردن پێوەی دەستگیرکراون.

 

هه‌واڵی گرنگ