كهمێك پێش ئێستا كۆمارى ئیسلامی ئێران رایگهیاند كه بڕیارى وهستانى هاتوچۆى گهشتیاران بۆ مهرزى نێودهوڵهتى باشماخ، ههڵپهساردووه.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 29_ی شوبات_ی 2024 بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت ، هاوڵاتیان و گەشتیارانی بەڕێز لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاگادارکراینەوە کە ئەو بڕیارەی پێشوو هەڵپەسێردراوە و هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاسایی دەبێت و ڕاناگیرێت و بەردەوام دەبێت لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ.
ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ دەروازەكە ڕایگەیاندبوو ،سەرجەم هاوڵاتیان و گەشتیاران ئاگادار دەكەینەوە لە بەرواری (2024/2/29) لە کاتژمێر (12:00)ـی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی هاتووچۆی گەشتیاری ڕادەگیرێت تاوەکو بەرواری (2024/3/2) ڕۆژی شەممە کاتژمێر (7:00)بەیانی". بەڵام دواتر بڕیارەكە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەڵپەسێردرا