له‌ كه‌ركوك نرخی گۆشتی سور جێگیر ده‌كرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌ كه‌ركوك نرخی گۆشتی سور جێگیر ده‌كرێت

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە نرخی گۆشتی سوور لە پارێزگاکە بەپێی جۆرەکەی لەنێوان 14 بۆ 18هەزار دیناردا دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29_ی شوبات_ی 2024، ئیدارەی پارێزگای کەرکوک نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كردوە، لە رۆژی یەکی مانگی ئازارەوە، نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی شارەکەدا جێگیر دەکەن.

باسی لەوەش كردوە، کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکە بە ئێسکەوە نرخەکەی 14 هەزار دینار دەبێت، کیلیۆیەک گۆشتی نەرمەی گوێرەکە نرخەکەی 16 هەزار دینار دەبێت، کیلۆیەک گۆشتی بەرخیش، نرخەکەی 18 هەزار دینار دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، کیلۆیەک گۆشتی مریشک لە بازاڕەکانی شارەکەدا بە سێ هەزار و 500 دینار دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، نرخی گۆشتی سوور لە هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە بەجۆرێك نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور لەنێوان 20 بۆ 24 هەزاردایە.

 

هه‌واڵی گرنگ