دەستەی ئاماری تورکیا : مانگی یەك عێراق سێیەم گەورەترین هاوردەکاری تورکیا بووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەستەی ئاماری تورکیا : مانگی یەك عێراق سێیەم گەورەترین هاوردەکاری تورکیا بووە

دەستەی ئاماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، " عێراق لە ریزبەندی سێیەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین شتومەکی لە تورکیاوە هاوردە کردووە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29_ی شوبات_ی 2024 ، دەستەی ئاماری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ تێکڕای هەناردەی تورکیا ١٩ ملیار و ٩٩١ ملیۆن دۆلار بووە کە بەراورد بە مانگی یەکی ساڵی رابردوو بەڕێژەی ٣.٥٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

باسی لەوەش كردووە، لە مانگی یەکی ئەمساڵدا تورکیا بەتێکڕا بە بڕی ٢٦ ملیار و ٢١٨ ملیۆن دۆلار شتومەکی هاوردەی وڵات کردووە کە ئەوەش بەراورد بە مانگی یەکی ساڵی٢٠٢٣ بەڕێژەی ٢٢٪ دابەزیوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەڵمانیا بە هاوردەکردنی شتومەک بە بڕی یەک ملیار و ٧٦٢ ملیۆن دۆلار پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەی گرتووە کە لە ماوەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ زۆرترین هاوردەیان لە تورکیاوە کردووە، لەدوای ئەویش ئەمریکا بە بڕی یەک ملیار و ٢٢٤ ملیۆن دۆلار لە هاوردەکردنی شتومەک پلەی دووەم و عێراق بە بڕی یەک ملیار و ٩٧ ملیۆن دۆلار پلەی سێیەمی گرتووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ