ئەمڕۆ یادی كۆچی دوایی چارڵی چاپڵنە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ یادی كۆچی دوایی چارڵی چاپڵنە

 

 

لەرۆژێكی وەكو ئەمڕۆو لە ساڵی (1889)، (چارڵی چاپڵن) لەدایك بوو، كە ئەمڕۆ وەك مەزنترین ئەكتەر ئەژمار دەكرێت لەمێژووی سینەمادا، هەرچەندە قسەشی نەكردووە، وا دەردەكەوێت خەڵكی زیاتر باوەڕ بە كردار دەكەن هەتا قسە، بەڵام ئەوە فەرامۆش دەكەن كە قسە زۆر دەكات و كردەوەی كەم.

(چارڵی چاپڵن) هونەرمەندی ناوداری كۆچكردووی جیهانی لە (16/4/1889) لە ناوچەی (واڵ وێرس) لە ‌لەندەن‌ لە بنەماڵەیەكی جولەكە لەدایك بووە، كە بە ڕەچەڵەك خەڵكی سویسڕان.

(چاڕڵز) ی باوكی و (هانا) ی دایكی‌ هەردووكیان لە جیهانی مۆسیقا‌دا كاریان دەكرد، هێشتا ماوەیەكی زۆر بەسەر لەدایكبوونی چاڕڵی‌ تێپەڕ نەبوو بوو كە چاڕڵزو هانا لە یەك جیا بوونەوەو هانا سەرپەرشتی منداڵەكانی لە ئەستۆ گرت.

چاڕڵی و دایكی ژیانێكی دژواریان بەسەربرد لەبەر ئەوەی هانای دایكی نەیتوانی بە ئاسانی بژێوی ژیان دابین بكات، بۆیە چاڕڵی بچكۆڵانەو سیدنی‌ برا گەورەی‌ بۆ كاركردن ماڵیان جێهێشت و لە ڕیكخراوێكی هونەری‌ بەرهەمهێنانی فیلم دامەزران، هەڵبەت نەیانتوانی لەوێ بەردەوام بن.

كاتێ چاڕڵی ‌تەمەنی گەیشتە (12) ساڵ باوكی كە پیاوێكی هەمیشە سەرمەست بوو كۆچی دوایی كرد‌و دایكی چاڕڵیش‌ تووشی نەخۆشی سورێژە بوو بوو لە نەخۆشخانەی (كێن‌ هی) لە ساڵی (1928) كۆچی دوایی كرد.

لە ساڵی (1906) كاتێ كە (17) ساڵ تەمەنی بوو، لە شانۆی (شاڕڵك‌ هۆڵمز) لە ڕۆڵی‌ كوڕی ڕۆژنامەنووسێكدا دەركەوت و ئەو لەلایەن دەرهێنەر گەشەی پێ دراو ڕەزامەندی تەماشاكەرانی بە دەست هێنا، دواتر لە گرووپێكی كۆمیدی بوو بە ئەندام و بە ئاواتی خۆی گەیشت و توانی لەگەڵ كۆمپانیای (یونایتد ئارتیست) لە هۆڵیود گرێبەست واژوو بكات.

لەگەڵ لیتا ئەكتەری ناوداری ئەوكاتی هۆڵیوود ژیانی هاوسەری پێك هێناو بوو بە خاوەنی دوو منداڵ، بەڵام دوای ماوەیەك لە یەكتر جیا بوونەوە.

لە ساڵی (1927) بۆ یەكەم جار فیملی بێ دەنگی بەرهەم هێنا، سەرجەم فیلمە كۆمیدییەكانی بێ دەنگ بوون، بەڵام چاڕڵی وەها بە توانا دەروونی خۆی بە خۆشەویستییەوە ڕۆڵی دەبینی كە هەموو جوڵەكانی مانای لەخۆ دەگرت و پڕ بینەرترین خەڵكی هەبوو.

(چاڕڵی چاپڵن) بۆ یەكەم جار لە ساڵی (1940) فیلمێكی بەدەنگی خۆی بە ناوی (دیكتاتۆری گەورە) بەرهەم هێنا، كە باسی شەڕی جیهانی دووەم و (ئەدۆلف هیتلەر) سەرۆكی ئەو كاتی ئەڵمانیای دەكرد، دوای نمایشكردنی فلیمەكە ڕەزامەندی گشت ڕەخنەگرەكانی لەم فیلمەدا‌ بە دەست هێنا.

بۆ جاری دووەم (چاڕڵی‌ چاپڵن) لە ساڵی (1942) لەگەڵ (ئونا ئونیل) ئەكتەرو گۆرانی بێژی ناوداری ئەوكاتی هۆلیوود ژیانی هاوسەری پێك هێنا.

ئەو كاتە (چاڕڵی‌ چاپڵن)‌ تەمەنی (53) ساڵ‌ بوو ئەمە لە كاتێك دایە (ئونا ئونیل)‌ تەمەنی تەنها (17) ساڵ بوو هەڵبەت (چارڵی‌ چاپڵن) ‌پێش ئەم هاوسەرگیریە دووەمەی چەند جارێكی تریش ژنی هێنا بوو، بەڵام چونكە هاوسەرگیرییەكانی ڕەسمی نەبوون، نەخراوەتە بخرێنە لیستی ژنهێنانەكانییەوە لە ڕووی یاساییەوە.

ئونا ئەوینداری چاڕڵی‌ بوو جیاوازی تەمەنیانی لای گرنگ نەبوو، كە دواتر بوون بە خاوەنی هەشت منداڵ، لە نێوان ئەم منداڵانە (ژۆڕاڵ چاپڵن‌) هەبوو كە دواتر چووە ناو بواری سینەماو بوو بە ئەكتەر، چاڕڵی لە (4/3/1975) لەلایەن شاژنی بەریتانیا نیشانەی شێرو شواڵیەی پێ بەخشراو هەروەها كاندید كرا بۆ خەڵاتی ئۆسكار.

(چاڕڵی چاپڵن) لە ساڵی (1977) بە هۆی نەخۆشی ‌لە تەمەنی (88) ساڵیدا‌، ماڵئاوایی لە ژیان كردو ژن و منداڵەكەشی رێو ڕەسمێكی شكۆداریان بۆ كۆچی دوایی چاڕڵی بەڕێوە بردو چاڕڵی لە گۆڕستانی (كرۆسێر سەرووی) لە سویسرا نێژرا.

 

هه‌واڵی گرنگ