x

X
23/04/2024 - 14:54
کۆمسیۆن لەبارەی کارتی بایۆمێتری دەنگدان داوایەك لە هاوڵاتییان دەکات

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، کارتی بایۆمێتری دەنگدانیان وەربگرنەوە

 کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، هەرکەسێک کارتی بایۆمێتری وەرنەگرێتەوە ناتوانێت دەنگ بدات.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردوە، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانیش دەتوانن بۆ رۆژی هەڵبژاردن ببنە کارمەندی کۆمسیۆن.

باسی لەوەش كردووە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی کۆمسیۆن پێویستی بە ١٦ هەزار کارمەندە بۆ رۆژی هەڵبژاردن.

دوێنێ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانییان کردووە دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

 

بــەپــەلـــە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەچیک
دادگاى باڵاى فیدراڵى ٣ سکاڵا ڕەتدەکاتەوە
نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە کوردیو بزانە
نرخی زێڕ جارێکی تر بەرز بوویەوە