سامسۆنگ لە ڕێگەی Galaxy AI پەیوەندی داهێنەرانەبۆ بنکەیەکی فراوانتری بەکارهێنەران دەڕەخسێنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سامسۆنگ لە ڕێگەی Galaxy AI پەیوەندی داهێنەرانەبۆ بنکەیەکی فراوانتری بەکارهێنەران دەڕەخسێنێت

 

 

ئێستا زمانی عەرەبی لەسەر وەشانی نوێیGalaxy AI لە عێراق بەردەستە

 

 

 

هەولێر،کوردستان، 26ی نیسانی 2024:: کۆمپانیایسامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستئاشکرای کرد کە زمانی عەرەبی لەسەر هەموو ئەو ئامێرانەبەردەست بووە کە پاڵپشتی زیرەکی دەستکرد دەکەن لەعێراق، بەجۆرێک وەرگێڕانی ڕاستەوخۆش بە زمانیعەرەبی لە 26ی نیسانەوە بەردەست دەبێت.

 

ژمارەی ئەوانەی بە زمانی عەرەبی قسە دەکەن لە عێراقزیاتر لە 22 ملیۆن کەسە کە ئێستا دەتوانن سوود لەمنوێکارییە وەربگرن لەسەر ئامێرەکانی سامسۆنگ.

 

 

 

هەروەها ئەم نوێکارییە زیادکردنی دوو زمان لە Galaxyلەخۆدەگرێت؛ کە ئەوانیش زمانی ئەندەنوسیا و ڕووسییە، جگە لە سێ زمانی نوێ کە بریتین لەئینگلیزی ئوسترالی، کانتۆنی و فەرەنسی کەنەدی.

 

بەم زیادکردنانە ژمارەی ئەو زمانانەی کە ئامێرەکانیسامسۆنگ پشتگیریان دەکەن ئێستا دەگاتە 16 زمان. سامسۆنگ خەریکی فراوانکردنی زیرەکی دەستکردیمۆبایلە بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی گالاکسی زیاتر لەئاستی جیهانیدا بگرێتەوە. هەروەها سامسۆنگ بەنیازەلە کۆتایی ئەمساڵدا چوار زمانی دیکە بناسێنێت کەبریتین لە زمانی ڕۆمانی، تورکی، هۆڵەندی و سویدی،جگە لە زمانە تەقلیدییەکانی چینی و پورتوگالیئەوروپی.

 

بەڕێز سانگمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیایسامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەعێراق، دووپاتیکردەوە کە بە پابەندبوون بە دیدگایسامسۆنگ بۆ بڵاوبوونەوە و دەستڕاگەیشتن بە زیرەکیدەستکرد لە ئامێرە مۆبایلەکاندا بۆ هەمووان؛ بوونی زمانیعەرەبی و زیادبوونی ژمارەی زمانەکان لە Galaxy AI لەمساڵدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانیگالاکسی بتوانن سنوورە زمانەوانییەکان بە بێهاوتاتێپەڕێنن. و ڕایگەیاند: "ئێمە پابەندین بەپەرەپێدانی تەکنەلۆژیا داهێنەرەکانمان و ئەزموونەباڵاکانی زیرەکی دەستکرد لەسەر مۆبایلەکان، بۆدڵنیابوون لە دابینکردنی ئامرازە پێویستەکان بۆژمارەیەکی زیاتری بەکارهێنەران بۆ ئازادکردنی توانا بێسنوورەکانیان".

 

وردەکاری تایبەتمەندیەکانی Galaxy AI

 

• وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ Live Translate؛ ئەمخزمەتگوزارییە ئاسانکاری دەکات بۆ وەرگێڕانی دەنگ و دەق بە شێوەیەکی نەرم و دوولایەنە لە کاتی گفتوگۆیتەلەفۆنیدا، ئەرکەکانی وەک تۆمارکردن لە کاتیگەشتەکاندا یان گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسانی دیکەبە زمانی زگماکی خۆیان ئاسان دەکات.

• وەرگێڕانی دەستبەجێ Interpreter; ئەمتایبەتمەندییە وەرگێڕانی خێرای گفتوگۆڕاستەوخۆکان چالاک دەکات لە ڕێگەی شاشەیدابەشکراوەوە کە ئاسانە بۆ بەکارهێنان، و ڕێگە بەوکەسانە دەدات کە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە بۆبینین و خوێندنەوەی وەرگێڕانی دەقی یەکتر.

• یارمەتیدانی چات Chat Assist ؛ ئەمتایبەتمەندییە یارمەتی باشکردنی تۆنەکانی گفتوگۆدەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ شێوازی پەیوەندیکردنیمەبەستدا بگونجێت، وەک پەیامێکی میهرەبان بۆهاوکارێک یان دەستەواژەیەکی کورت و گرنگ بۆپۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

• یارمەتیدانی تێبینی Note Assist؛ ئەم کاراییەتایبەتمەندی پوختەی دروستکراوی زیرەکی دەستکردهەیە، لەگەڵ توانای دروستکردنی قاڵب کەتێبینییەکان بە فۆرماتەکانی پێشوەختە دانراو سادە دەکەنەوە، هەروەها دروستکردنی بەرگ، کەبەرهەمهێنان بەرز دەکاتەوە.

• یارمەتیدانی لەبەرگرتنەوە Transcript Assist؛ئەم تایبەتمەندییە زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیایگۆڕینی قسە بۆ دەق بەکاردەهێنێت بۆلەبەرگرتنەوە و کورتکردنەوە و وەرگێڕانی تۆمارەکان.

• یارمەتی گەڕان Browsing Assist ؛ ئەمتایبەتمەندییە یارمەتی کەسەکان دەدات کە خێراترنوێترین زانیاریان لابێت بە دروستکردنیپوختەیەکی گشتگیر لە بابەتەکانی هەواڵ یانلاپەڕەکانی ئەنتەرنێت.

 

بەکارهێنەران دەتوانن وردە وردە زمانی عەرەبی و پاکێجیزمان و زاراوە نوێیەکان کە لە وەشانی نوێی Galaxy AIپشتگیری دەکرێن لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانیبەرنامەکەوە دابەزێنن.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر Galaxy AI، تکایە سەردانی ئەمبەستەرە بکەن: ژووری هەواڵی سامسۆنگ ڕۆژهەڵاتیناوەڕاست، ماڵپەڕی ئەلیکترۆنیSamsungmobilepress.com، یان Samsung.com.

 

دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس – سنووردار

 

کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی SmartThings و هاوبەشیی کراوە لەگەڵ هاوبەشەکان. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە:ما 

 

هه‌واڵی گرنگ