لەرۆژێكی وەكو ئەمڕۆو لە ساڵی (723) ی میلادی، گەورە زانای عێراق (شەعبی) كۆچی دوایی كرد.
شەعبی كێ بوو ؟؟
ناوی تەواوی (عامری كوڕی شوراحیلی كوفی) یە، شەش ساڵ دوای وەرگرتنی خەلافەت لەلایەن (عومەری كوڕی خەتتاب) و لە ساڵی (641) ی میلادی لەشاری كوفە لەدایك بووە، لە چینی (تابعین) ئەژمار دەكرێت، دەڵێن : لە ژیانیدا چاوی بە (500) كەس لە هاوەڵانی پێغەمبەری سەردارمان (صلی الله علیه وسلم) كەوتووە.
بەپێی سەرچاوەكان لە دیداری هەریەكە لە (عەبدولڵای كوڕی عومەر) و (عەبدولڵای كوڕی عەباس) و دایكمان (عائیشە) دایكی ئیمانداران زانستی وەرگرتووە.
گەورە زانای ئیسلامی زوهری دەڵێت، چوار گەورە زانا بوونیان هەبوو (سەعیدی كوڕی موسەیەب) لەشاری مەددینەو (عامری شەعبی) لەشاری كوفەو (حەسەنی بەسری) لەشاری بەسراو (مەكحول) لە شام.
بەهۆی زاناییەوە (عومەری كوڕی عەبدولعەزیز) دەیكاتە قازی، زانایان لەبارەیەوە زۆریان وتوە، بۆ وەرگرتنی زانست و زانیاری زۆر شوێن گەڕاوە، لە بواری فەرموودەدا زانیاری زۆر باشی هەبووە، زۆر فەرموودەشی ئەزبەر بووە، بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان ماوەیەك پەنای بردۆتە بەر شاری مەدینە لەترسی (موختاری سەقەفی)، هەروەها (عەبدولـمەلیكی كوڕی مەڕوان) وەك نوێنەری تایبەتی خۆی رەوانەی بێزنتەی رۆمانەكانی كردووە.
هەروەها شەعبی خوێندكاری زۆری هەبووە، بەڵام بەناوبانگترین زانایانی (ئەبو حەنیفە) بووە.
زۆر لە گەورە زانایان باسیان كردووە، بەڵام بەڕوونی هەریەكە لە (ئیمامی زەهەبی و ئیبن و حەجەرو ئیبن سیرین) وەسفیان كردووە.
لەبارەی كۆچی دوایی زانایان یەك را نین، جیاوازن لەبارەی كۆچی دوایی كردنەكەی، بەڵام زۆربەیان كۆكن لەسەر ئەوەی لە ساڵی (723) ی میلادی لەتەمەنی (82) ساڵیدا كۆچی دوایی كردبێت.