ئازیزان ، سروشتیەو ئەکرێ کۆمەڵێ خەڵک گرووپ یان ڕێکخراو یان حیزبێ درووست بکەن لەسەر پرۆژەیەک کۆببنەوە ومەقەڕ ومەڵبەندو شوێنی تایبەتیان هەبێت بە خۆیان کاری تیا بکەن و ئەمە کارێکی بەشەریەوکارو شوێنیان موقەددەس نیە و ئەگەر پرۆژەو بەرنامەو کاریان پێچەوانەی بەرنامەی ئیسلام نەبێت وهەڵوێست وکارو کردەوەیان لە خزمەتی خەڵکدابوو ئەوە زۆر باشەو شیاوی ئەوەن هاوکاری بکرێن ودەسخۆشیان لێبکرێ.
بەڵام بەڕێزان :مزگەوت شوێنێکی موقەددەسە وخواییە،(ان المساجد للە.. )وە شوێنێکی گشتیەو هی هەموو ئیماندارانە بێ جیاوازی وبگرە هی کافرانیشە( وان احد من المشرکین استجارک فٲجرە حتی یسمع کلام اللە..) جازۆر پێویستە جیاوازی درووست نەکرێ لە نێوان مزگەوتەکانا وناوی جیاوازیان لێ نەنرێ ئەمە مزگەوتی سۆفیەکانە یان سەلەفیەکانە یان حیزبە ئیسلامیەکان یان هەر ناوێک تەفرەقەو جیاوازی درووست بکات لە نێوان موسڵمانانا بەهۆی ئینتمای مەلاکەی بۆ لایەک، مەلاکە ئازادە خۆی و دین وقیامەتی خۆی، بەڵام لە مزگەوتا کە خواییە وشوێنێکی گشتیە وهی سەرجەم موسڵمانانە بێ جیاوازی نابێت ئەو مامۆستا بەڕێزەی ،جیاوازی بکات ومزگەوتەکە ی ناوی جیاوازی لێ بنرێت، ئەو کاتە ئەبێتە مەقەڕو مەڵبەندی لایەنێک وموسڵمانانی تر غەریب ئەبن تیایا،کە بە داخەوە هەندێ لە مزگەوتەکان ئەو حاڵەتەیان بۆ درووست بووە، جا ئەم حاڵەتە خەتای هەر کاممانە، بەخۆمانا بچینەوەومزگەوت بکەینە شوێنی تەبایی وچارەسەری نزاع وجیاییەکانی دەرەوەشمان وکۆ ببینەوە لەسەرقەبوڵی (من رضی بالله ربا وبالاسلام دینا وبمحمد رسولا..) وە جیاوازی لەفروعا نەکەینە کێشە،چونکە خوای خاوەنی مزگەوت فەرموویەتی ئێوە لە گوناهە گەورەکان خۆتان بپارێزن من گوناهە بچوکەکان لێتان خۆش ئەبم ،ئیتر چۆن لەسەر کارێکی فەرعی کەلای عالمێکی تر درووستە، لێمان خۆش نابێت...
لەگەڵ ڕێزم