لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆو لە ساڵی (776) ی میلادی، (ئیبراهیمی كوڕی عەبلە) یەكێك لە گەورە زانایانی تابعین لەشاری قودس كۆچی دوایی كرد.
زانایان زۆر بەدواداچوونیان كردووە، بەڵام ساڵی لەدایك بوونی و شوێنی لەدایك بوونیان نەدۆزیوەتەوە.
عەبلە زانستی لە (ئەنەسی كوڕی مالیك و عەبدولڵای كوڕی عومەر)، دواتریش لە (ئەوزاعی و ئیمام مالیك) وەرگرتووە، یەكێك بووە لە گەورە زانایانی بواری فەرموودەناسی.
(ئیبراهیمی كوڕی عەبلە) دەڵێت : (هیشامی كوڕی عەبدولـمەلیك) ویستی بمكات بە بەڕێوەبەری باجی میسر، رەتمكردەوەو لێم تووڕە بوو هەتا سوور هەڵگەڕا، بە خەشمەوە تەماشای دەكردم و وتی: بەخۆشی بێت یان بە ناخۆشی دەبێت قەبوڵی بكەیت، قسەم نەكرد هەتا تووڕەییەكەی تەواو بوو، پاشان پێم وت : ئەی ئەمیری باوەڕداران مۆڵەتم پێدەدەیت قسە بكەم ؟؟
ئەویش وتی : قسە بكە ...
منیش وتم : خوای گەورە لە كتێبەكەیدا دەفەرموێت : ﴿ إِنَّا عَرَضنَا الْأَمَانَة عَڵی السَّمَاۆاتِ ۆالْأَرْض ۆالْجِبَالِ فَأَبَیْنَ أَن ێحْمِلْنَهَا ۆأَشْفَقْنَ مِنْهَا ۆحَمَڵهَا الْإِنسَانُ ۖ إِنَّهُ كَانَ ظلُومًا جَهُولًا﴾ [ اڵاحزاب: 72]
ئێمە ئەمانەتی عەقیدەو بیروباوەڕ، ئەمانەتی سەرپشكیمان نیشانی ئاسمانەكان و زەوی و كێوەكاندا، یاخود پێشنیارمان كرد كە ئێوە هەڵگری ئەم ئەمانەتەبن، بەڵام هەمووان دەستیان پێوەناو ترسان لێی.
خودا تووڕە نەبوو كە رەتیان كردەوەو زۆری لێنەكردن كە پێیان ناخۆش بوو، شایانی ئەوەنیم لێم توڕە بیت كە رەتمكردەوە، زۆرم لێبكەیت ئەگەر پێم ناخۆش بوو، پێكەنی و لێم خۆش بوو.