x

X
09/05/2024 - 07:29
كێشتان دابەزێنن، دوور دەبن لەم نەخۆشییە

 

 

لە توێژینەوەیەكی نوێدا دەركەوتووە، بوونی كێشێكی مامناوەندو تەندروست گرنگە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدەو ریخۆڵەكان.

لە توێژینەوەكەدا كە لە رۆژنامەی (جاما نێتوۆرك) بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوەكراوە؛ لە ئێستادا كە رێژەی قەڵەوی لە جیهاندا روو لە زیادبوونە، لێكۆڵینەوە لەسەر پەیوەندی نێوان قەڵەوی و توشبوون بە نەخۆشییەكانی وەك شێرپەنجە گرنگە بۆ تەندروستی گشتی، چونكە ئەنجامی ئەم توێژینەوە نوێیە دەریخستووە ئەو كەسانەی لە چەند قۆناغێكی تەمەنیاندا بە قەڵەوی دەمێننەوە زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدەو ریخۆڵەكان هەیە.

كۆبوونەوەی رێژەیەكی زۆر لە چەوری لە جەستەدا بەرگری لەش لاواز دەكات و رەنگە سەربكێشێت بۆ توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆریەكانی خوێن، شەكرەی جۆری دوو، هەندێك جۆری شێرپەنجە.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی