x

X
10/05/2024 - 07:58
گرنگترین سوودە تەندروستییەكانی گێلاس بزانن

 

 

1. بەهێز كردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و ڕێگری گرتن لە هەموو نەخۆشیەكان و زوو چاك بوونەوەو ساڕێژ بوونی برین بە خێرایی.

2. خۆپاراستن لە شێرپەنجە، چونكە دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆكسانەكانی وەك كارۆتینەكان، ڤیتامین سی، ڤلاڤینویدەكان.

3. ڕێگری كردن لە پیربوون و نەخۆشیەكانی بەساڵاچووان.

4. پاراستنی تەندروستی چاوو خۆپاراستن لە كوێری و پوكانەوەی ڕەشێنەی چاوو وشك بوونەوەی و ئاوی سپی و ئاوی ڕەش.

5. كەم كردنەوەی نەخۆشیەكانی دڵ و بەرزی فشاری خوێن و چەوریە خراپەكانی ناو خوێن.

6. پاراستنی تەندروستی مێشك و كۆئەندامی دەمارو بەسوودە لە چارەسەركردنی نەخۆشی زەهایمەرو پاركنسۆن و هیلاكی بەردەوام و دڵەڕاوكێ زۆر.

7. باشتركردنی كۆئەندامی هەرس و كەمكردنی قەبزی.

زیانەكانی گێلاس ...

1. هەندێ كەس كە حەساسیەتیان بە گێلاس هەیە پێویستە نەیخۆن؛ لە نیشانەكانی؛ سوور بوونەوەو خورانی پێست و دەركەوتنی پەڵەی سوور، تەنگە نەفەسی، بە زەحمەت قووتدانی پاروو، سوور بوونەوەی چاو.

2. خواردنی بڕێكی زۆر ڕۆژانەو بە بەردەوامی ڕەنگە ببێتە هۆی زیادكردنی غازات و ئاوسانی سك و پێچ هاتن بە سكدا.

3. بڕی ڕێگەپێدراو ڕۆژانە : یەك كووپ بۆ یەك كووپ و نیو ڕۆژانە بۆ كەسێكی تەواو پێگەیشتوو.

(د‌. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)

بــەپــەلـــە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پرسی ئێران و قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە لەگەڵ سەرۆکوەزیرا
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بانگهێشتى فه‌رمیان بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع ناردوه‌
شاندی ئیمراڵی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبنەوە
یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری دەكرێت