با ئەم دوو كەسە قەیسی كەم نەخۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

با ئەم دوو كەسە قەیسی كەم نەخۆن

 

 

قەیسی میوەیەكی دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆكسانەكان و بێتاكارۆتین و ماددە ڕیشاڵیەكان و كانزاكانی كالسیۆم و پۆتاسیۆم و گۆگردو ئاسن و كۆمەڵێك سوودی تەندروستی هەیە كە گرنگترینیان ئەمانەن :

1. بەهێزكردنی دڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشیەكان دڵ و جەڵتە بە هۆی :

- بوونی بڕێكی زۆر لە ماددە دژە ئۆكسانەكان.

- دابەزاندنی كۆلیسترۆڵی خراپ و بەرزكردنەوەی ئاستی كولیستڕۆڵی باش بە هۆی دەوڵەمەندی بە ماددە ڕیشاڵیەكان.

- بوونی بڕێكی باش لە كانزای پۆتاسیۆم ڕێگە دەگرێت لەبەرز بوونەوەی فشاری خوێن و ناڕێكی لە لێدانی دڵ.

2. خۆپاراستن لە كەمخوێنی و چارسەركردنی، چونكە دەوڵەمەندە بە ئاسن، هەروەها بە كانزای مس كە یارمەتی باشتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن دەدات لەناو لەشدا.

3. یارمەتی چارەسەری قەبزی ئەددات چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەی پێكتین كە یەكێكە لەو ماددە ڕیشاڵیەكان كە لە ناو ئاودا دەتوێتەوە ، هەروەها سلیلۆزی تێدایە كە بەسووده بۆ نەهێشتنی قەبزی لەگەڵ بوونی بڕێكی زۆر لەئاو.

4. خۆپاراستن لە نەرم بوونەوەی ئێسك و ئێسكەنەرمەو كەمكردنەوەی ئازاری جومگەكان، چونكە دەوڵەمەندە بە هەموو ئەو كانزایانەی گرنگن بۆ ئێسقان وەك كالسیۆم و مەگنسیۆم.

5. پاراستنی تەندروستی پێست : ڕۆڵی هەیە لە یارمەتیدانی چارەسەری ئەگزیماو سووتانەوەی پێست و گەڕی، هەروەها ڕێگریكردن لە زیپكەو عازەبەو چەندین كێشەی پێست بەهۆی بوونی بڕێكی زۆری لە ڤیتامین (A).

6. یارمەتی درەنگ تینووبوون دەدات بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ئاوو ڕیشاڵەكان و كانزای پۆتاسیۆم، هەروەها دابەزینی پلەی گەرمی لەش دەدات لەكاتی تای بەرز.

7. چاڵاك كردنی كۆئەندامی هەرس و باشتر هەرس كردنی خۆراك : پێش ژەمەكان بە نیو سەعات چەند دەنكێكی لێ بخورێت، هەروەها پاك كردنەوەی كۆئەندامی هەرس و جگەر لە ماددە ژەهراوییەكان.

8. بەهێزكردنی تەندروستی چاوو خۆپاراستن لە كۆمەڵێك نەخۆشی چاو بەهۆی بوونی ڤیتامین (A).

9. بە سوودە بۆ لە كاتی ڕێجیم و بۆ ڕێگەگرتن لە قەڵەوی بەمەرجێك بڕێكی زۆری لێ نەخورێت ڕۆژانە.

10. كەمكردنەوەی نیشانەكانی ڕەبۆ.

- هەندێ ڕێنمایی گرنگ :

1. ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە پێویستە ڕۆژانە دوو بۆ شەش زیاتری لێ نەخۆن.

2. وێنەی هەموو خۆراكێك ڕەنگە هەندێ كەس پێیان نەكەوێت یان حەساسیەتان پێیان هەبێت.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)

 

هه‌واڵی گرنگ