پلەی گەرمی زەریاكان ئاستێكی پێوانەیی تۆمار دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پلەی گەرمی زەریاكان ئاستێكی پێوانەیی تۆمار دەكات

 

 

زانایان داوای چڕكردنەوەی هەوڵەكان دەكەن لە مەسەلەی گۆڕانی كەشوهەوادا، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاو لە پلەی گەرمی زەریاكان و ئەو كاریگەرییە وێرانكەرانەی لەسەر كەشوهەوا دروستی دەكات.

(ڤیدار هێلگسن) سكرتێری جێبەجێكاری كۆمیسیۆنی نێوان حكومەتەكانی ئۆقیانووسناسی یونسكۆ دەڵێت: «گۆڕانكارییەكان ئەوەندە خێرا روودەدەن چیتر ناتوانین چاودێری كاریگەرییەكانیان بكەین.

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فەرەنسا – پرێس لە میانی كۆنفرانسی دەیەی ئۆقیانووسەكان كە لە بەرشەلۆنە بەڕێوەچوو، هێلگسن ئاماژەی بۆ ئەوەدا كە پێویستە هەوڵێكی زۆر زیاتر بدرێت لەڕووی چاودێریكردن و لێكۆڵینەوە لەكاتی ئێستادا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە «رووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەریاكان پرسێكی بەپەلەیە.

پلەی گەرمی زەریاكان كە (70%) ڕووبەری هەسارەكە دەگرێتەوە رۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت لە رێكخستنی كەشوهەوای جیهانی، لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد، چونكە تێكڕای پلەی گەرمی (21.07) پلەی سەدی بوو كە لەسەر رووی ئاوەكە پێوراوە، بەدەر لە ناوچەكانی نزیك لە جەمسەرەكان، ئەمە بەپێی روانگەی ئەوروپی كۆپەرنیكۆسی یەكێتی ئەوروپا بۆ چاودێریكردنی ژینگە.

شایەنی باسە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كە لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا هەموو مانگێك خراپتر بووە، مەترسی لەسەر ژیانی دەریایی دروست كردووە، هەروەها ئەو دیاردەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی شێ لە بەرگەهەوادا، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵاوسانی زیاتری كەشوهەوا وەك بای توندو بارانبارینی بەخوڕ.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ