x

X
12/05/2024 - 07:11
ئایا زانیاریتان لەسەر نەخۆشی پاقلە هەیە ؟

 

 

 

نەخۆشی پاقلە بریتیە لە نەخۆشیەكی بۆماوەیی لە باوانەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەوەكانیان، كەسی هەڵگری جینی ئەو نەخۆشیە لە كاتی خواردنی پاقلە خرۆكە سورەكانی تووشی تێكشكان دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆی دابەزینی رێژەی خوێن، زەردووی و گۆڕانی ڕەنگی میز.

ئەگەر منداڵەكەتان نیشانەكانی نەخۆشی پاقلەی هەبێت دەبێت بە زووترین كات سەردانی پزشكی پسپۆر یان بەشی فریاكەوتن بكەن، دواخستنی پشكنین و چارەسەری پێویست ئەگەری مەترسی بۆ سەر ژیانی نەخۆش زیاد دەكات.

لە دوای خواردنی پاقلەو هەندێك جۆری دەرمان كەسی هەڵگری جینی نەخۆشی پاقلە خوێنی دادەبەزێت، لەوانەیە پێویستی بە گواستنەوەی خوێن هەبێت بۆ پاراستنی ژیانی.

(د. خەڵات موحەمەد عەبدولرەحیم – پزیشكی پسپۆری نەخۆشیەكانی منداڵان و تازە لە دایكبووان)

بــەپــەلـــە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەچیک
دادگاى باڵاى فیدراڵى ٣ سکاڵا ڕەتدەکاتەوە
نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە کوردیو بزانە
نرخی زێڕ جارێکی تر بەرز بوویەوە