لەكاتی پێوەدانی دووپشك، پێش ئەوەی بگەیتە نەخۆشخانەیەك، ئەم خاڵانە پەیڕەو بكە :
1. هێمنی و ئارامی خۆت بپارێزە.
2. بە سەهۆڵاو شوێنی پێوەدراو بشۆ.
3. ئەو شوێنەی كە پێوەدراوە دەبێت لە ئاستی دڵدا بێت.
4. دەتوانیت سەهۆڵ لەسەر برینی پێوەدانەكە دابنێیت.
5. نابێت شوێنی پێوەدانەكە بریندار بكرێت و ببەسترێت.
6. نابێت لەخۆمانەوە هیچ گیراوەیەك بەكاربهێنین.
(د. سدیق حەمە عەزیز – پسپۆڕی فریاكەوتن)