بەم شێوازە برنج بخۆن تا قەڵەو نەبن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەم شێوازە برنج بخۆن تا قەڵەو نەبن

 

 

برنج یەكێكە لە خواردنە سەرەكیەكانی سەر خوانی زۆربەی خێزانی كوردی، بەردەوام ئەو پرسیارە دەكرێت، چۆن بتوانم برنج بخۆم بێ ئەوەی قەڵەو ببم یان ببێتە هۆی دروست بوونی ورگ.

ئەم ڕێنمیانە گەر بتوانرێت جێ بەجێ بكرێت ئەوا بە ڕێژەیەكی باش ڕێگە دەگرێت لە قەڵەوی و زیاد بوونی كێش و قەڵەوی ورگ :

1. لە ڕۆژێكدا یەك ژەم برنج بخورێت نەوەك دوو ژەم یا زیاتر.

2. برنجی دەنك درێژ باشترە لە برنجی خڕ، برنجی بۆرو قاوەیی و برنجی كوردی باشترە لە برنجی سپی.

3. بە پڵاو لێ بنرێت یاخود بڕێكی كەم زەیتی زەیتوون یا زەیتی كانولا یا ڕۆنی ئاژەڵ لێ بنێرێت واتە هێندە كەم بێت بنكڕ دروست نەكات و گەر بنكڕی لەگەڵ بوو، نەخورێت، نابێت لە ڕۆنا بخێنرێت.

4. پێش تێكردنی برنجەكە بە (10 – 15) خولەك؛ قاپێكی گەورە زەڵاتەی وەرزی لەسەر سفرە دابنرێت و بخورێت، دوای تەواو بوونی زەڵاتەكە ئینجا برنج و شلەكە بهێنرێتە سەر سفرە نەوەك بەیەكەوە.

5. ڕۆژانە لە (10 – 12) كەوچك زیاتر برنج نەخورێت، پێویستە كەیبانووی ماڵ بەقەد ژمارەی ئەندامانی خێزان چێشت لێ بنێت.

6. هەموو كەوچێك برنج دوو كەوچك شلە یان لانی كەمی كەم كەوچك شلە لەگەڵ بخورێت.

7. پێویستە لەڕۆژێكدا یەك ژەم زیاتر برنج نەخورێت، گەر بتوانرێت ڕۆژ نا ڕۆژێك یەك جار بخورێت.

8. خواردنی نان یان سەموون لەگەڵ برنج و شلە ئەگەری قەڵەوی و زۆر بوونی كێش زیاتر دەكات.

(د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)

 

هه‌واڵی گرنگ