لەوە زیاتر بەرگە ناگرین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەوە زیاتر بەرگە ناگرین

تا ئێستا حکومەتە دز و گەندەڵەکەی هەرێم بۆ چارەسەری کێشەی موچەی فەرمانبەرانی خۆی ئامادەنیە هیچ هاوکاری بەغدا بکات ، بەڵکو ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش کێشە دروست دەکات تا بەغدا نەتوانێت موچە دابەش بکات ، خۆشی ئامادە نیە موچە دابەش بکات . بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕوونە کە لە بەرواری ( ٢١/ ٢/ ٢٠٢٤) دەرچووە و داوای ژمارە (٢٢٤ ) ساڵی (٢٠٢٣ فیدڕاڵی) پێدراوە . بابەتەکە بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بەڵێ زۆر ڕونە دەبێت داتای ڕاست و داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات ، بەڵام تا ئێستا هەرێم نە ئامادەیە لە داهاتی نەوتی و نانەوتی خۆی موچە بدات ، نە ئامادەشە داتای ڕاست و دروستی موچەخۆرانی هەرێم و داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات . دەبێت موچەی موچەخۆرانی هەرێم بە نیشتیمانی بکرێت لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵیەکان ، دەی بۆچی حکومەتی هەرێم ئامادە نیە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە نیشتیمانی بکرێت؟ یەکێتیش کە لایەنێکی سەرەکی حکومەتی هەرێمە دەڵێت: "هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی موچە له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ راده‌ستنه‌كردنی داهاتی نانه‌وتی و ده‌ستپێنه‌كردنی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌" . دکتۆر جەمال کۆچەریش دەڵێت: "دەبێت هەرێم لە سەدا پەنجای داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات" . دەی باشە یان لەو داهاتە موچە بدە یان ڕادەستی بەغدای بکە با بەغدا موچە دابەش بکات . "هەرێم هەر جارەی بە بیانویەك جارێك لیست نانێرت جارێك زانیاری هەندێك وەزارەتی تایبەت دەڵێت تەنها کۆد دەنێرم ، لەگەڵ بوونی کەموکوڕی لە زانیارییەکان دوای ووردبینی لە لایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵەوە" دارا سێکانیانی وادەڵێت . هەروەها سێکانیانی دەڵێت: "ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە تائێستا ڕێگر بوە لەوەی مووچەی فەرمانبەران بەنیشتیمانی بکرێت و وەك پێویستیش داهاتی ڕادەستی حکومەتی عێراق نەکردوە" . هەروەها د. جەمال کۆچەر دەڵێت: "لەسەر کاغەز هیچ گرفتێك نیە ، بەڵام هەرێم بەکرداری تا ئێستا هیچی ڕادەست نەکردووە ، تەنها بەزارەکی ڕەزامەندی داوە بۆ ڕادەست کردنی داهات ، بەڵام عێڕاق ئەو ڕەزامەندیەی ناوێت بەڵکو عێراق پارەی دەوێت" . پێویستە بەوپەڕی بوێری و ڕاشکاوی ڕاستیەکان بۆ خەڵکی کوردستان بخرێنە ڕو کە ئەوە حکومەتی هەرێمە یاری بەموچە و بەقوت و نان و بژێوی خەڵكی کوردستان دەکات نەك بەغدا و حکومەتی عێڕاقی . بەسە ئەو یاریە پیسە قێزەونە ڕاگرن و تاکەی وا دەکەن؟ بۆچی کۆڵنادەن؟ لەوە زیاتر بەرگە ناگرین .
 
 
?

 

هه‌واڵی گرنگ