شارستانیەتی ئیسلامی ... ئەمڕۆ یادی جەنگی زیقارە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شارستانیەتی ئیسلامی ... ئەمڕۆ یادی جەنگی زیقارە

 

 

لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆو لە ساڵی (609) ی میلادی جەنگی (زیقار) هەڵگیرسا، جەنگەكە لەنێوان عەرەب و فارسدا بوو لەسەردەمی پێشی ئیسلام.

هۆكاری جەنگەكە ئەوە بوو، كە كیسرای پاشای فارس توڕەبوو لە پاشای (حیەرە) كە ناوی (نوعمانی كوڕی مونزیر) بوو، چونكە رەتی كردبۆوە كە ئافرەتی عەرەب بنێرێت بۆ كۆشكەكەی هەتا ببن بە كەنیزەك.

كیسرا ناردی بە شوێن نوعماندا، نوعمان هەستی بە نیەت خراپی كیسرا كرد، ماڵ و منداڵی لەلای (هانیئی كوڕی مەسعودی شەیبانی) داناو بەرەو لای كیسرا بەڕێككەوت، گومانەكەی نوعمان لە جێگەی خۆیدا بوو، كیسرا نوعمانی كوشت.

دواتر كیسرا (ئیاسی كوڕی قەبیسە) ی لەجێگەی ئەو دانا، لەودەمەدا فارس حاكمەكانی لە یەمەنەوە دیاریدەكرد.

داوای لێكرد ماڵ و منداڵی نوعمانی بۆ ڕەوانە بكات، بەڵام (هانیئی كوڕی مەسعود) رەتی كردەوە، كیسرا بەم كارە تووڕە بوو، لەشكرێكی گەورەی ناردە بۆ ئەوەی ماڵ و منداڵ و ئافرەتەكانیان بەزۆر لێبەسنن و ئەم یاخی بوونەش كۆتایی پێبهێنن.

لەو كاتەدا عەرەبەكان بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیان هۆزەكان یەكیان گرت و بەرەنگاری سوپاكەی كیسرا بوونەوە لەناوچەیەك بەناوی (زیقار) جەنگێكی تووند ڕوویداو عەرەكان سەركەوتنێكی گەورەیان تۆمار كرد.

 

هه‌واڵی گرنگ