سوجدەی شوکری نابینایان و، ئاماژەی سوپاسگوزاری ناگۆیان و نابیستان، چ دیمەنێکی پڕ شادی بوو!!.
ڕێکخراوی هانا لقی سلێمانی ڕۆژی دووشەممە 11ی ئایاری 2024، کەرنەڤاڵی پێنجەمی گەشتی بەهارە کە کەرنەڤاڵێکی گەورە و قەشەنگی تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان سازکرا، کە گەشت و سەیران و ئاهەنگێک بوو بۆ نزیکەی 650 کەس لە شاروشارۆچکەکانی هەرێم، کە تیایدا 12 گەشتی عومرە بەتیروپشک پێشکەش بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کرا.
دڵخۆشی و فرمێسکی شادی بەشداربووان و سوجدەی شوکری نابینایان و ئاماژەی سوپاسگوزاری نابیستان دیمەنێک بوو لە ڕۆژە خۆشەکانی ژیان.
وێنە: عبداللە ابراهیم