كوردیو
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شـارەوانییەکانی گـەرمیان هەنگاوە کردارییەکــان بۆ دابـەشکــردنی زەوی دەستپێدەكات.
ئەمڕۆ دووشەممە 13-5-2024 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیییەکانی گەرمیان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"بـۆ دەستنیشـــانکـردنی زەویی نیشتەجـێبوون بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوە".
ئاماژە بەوەش دراوە،"بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (242 لە 2024/3/27)، زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستە کە سوودمـەند نەبوون، دابەش دەکرێت".