كوردیو
ڕوداوێکی هاتووچۆ لە گەرمیان دەكەوێتەوە و لە ئەنجامدا شەش كەس دەبنە قوربانی.
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە،"ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە لە ناحیەی کۆکس، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیک ئاب) و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (مازدا) ڕویدا، بەهۆیەوە شەش كەس برینداربوون".
ئاماژە بەوەش دراوە،"سەرجەم بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە".