ڕێگای كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان 71%ـی كاره‌كانی ته‌واو بووه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕێگای كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان 71%ـی كاره‌كانی ته‌واو بووه‌

كوردیو
 
به‌ڕێوبه‌ری ڕێگاوبانی گه‌رمیان ڕایدەگەیەنێت،"ڕێگای كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان 71%ـی كاره‌كانی ته‌واو بووه‌،بڕیارە مانگانە بڕی 3 ملیار دیناری بۆ خەرج بكرێت". 
 
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى به‌رێوبه‌رایه‌تى ڕێگاوبانى گه‌رمیان ڕایگەیاندووە،"كاركردن له‌ پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگه‌ی کەلار- سلێمانی له 20ـى4ـى ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ كۆى بڕگه‌كانى پڕۆژه‌كه‌دا كار ده‌كرێت".
 
ئاماژەی بەوەش داوە،"له‌ئێستادا له‌ كۆى پڕۆژه‌كه‌ %71ـى كاره‌كانى ته‌واو بووه‌".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو،"پڕۆژه‌كه‌ مانگانه‌ 2 ملیار دینارى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆ خه‌رج ده‌كرا، له‌ پاش سه‌ردانى قوباد تاڵه‌بانى- جێگری سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ گه‌رمیان، بڕیاریداوه‌ بكرێت به‌ 3 ملیار، هاوكات له‌ پاره‌ى به‌خشینی كۆمپانیاكانى خاوه‌ن پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوون له‌ كه‌لار، سه‌رووى 10 ملیار دینار پاره‌ بۆ پڕۆژه‌كه‌ ته‌رخان كراوه‌".

 

هه‌واڵی گرنگ