كوردیو
لەماوەی مانگی شوبباتی ئەمساڵدا یەدەگی زێڕی عێراق بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە سەرووی 145 تۆن.
ئەمڕۆ سێشەممە 14-5-2024، سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی رایگەیاند،"بەگوێرەی داتاکانیان یەدەگی زێڕی عێراق لە مانگی شوبباتی 2024 نزیکەی سێ تۆن زیادی کردووە".
باس لەوەش كراوە،"بە تێكڕا یەدەگی زێڕ لەماوەی مانگی دوودا گەیشتووەتە 145 تۆن و 661 هەزار کیلۆ، ئەوەش لە ئەنجامی بەردەوامی هەوڵەکانی عێراق بۆ هەمەچەشنکردنی یەدەگی دەرەکی و بەرزکردنەوەی سەقامگیری دارایی و دراو لە وڵاتەکەدا".
ئەوەش خراوەتەڕوو،"لە مانگی ڕابردوودا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و 400 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا".
بەپێی ڕاپۆرتی سندووقەكە،عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی خاوەنی بڕێکی زۆر لە یەدەگی زێڕە و لەدوای سعودیە و جەزائیر و مەغریب، لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبییدایە.