x

X
14/05/2024 - 13:34
یاریدەدەری بایدن: جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکەینەوە

كوردیو

یاریدەدەری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت،"جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکەینەوە".

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ناوبراو  لە واشنتن لەگەڵ فیلیپ گۆردن، یاریدەدەری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لەکاتی دیاریکراوی خۆی و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەکە کردووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، "هەڵبژاردن هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاریی لە حوکمڕانی و گەشەکردنی دیموکراسی لە ناوچەکە".

لای خۆشیەوە، فیلیپ گۆردن، یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکا و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتوویەتی، "جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکەینەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "پێویستە سەقامگیریی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عیراق پارێزراوبێت و هەوڵەکان لەو چوارچێوەیەدا بێت".

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی