كوردیو
دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و ئاڤاهیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بۆ تاووتوێكردنی دوایین ئامادەكارییەكانی سەرژمێریی گشتیی كۆدەبێتەوە.
ئهمڕۆ سێشهممه 14-5-2024، حكومهتى کاربەرێکەری ههرێمى كوردستان بڵاویكردهوه،"بە سەرۆکایەتیى وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بەشداریی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، وەزارەتی پێشمەرگە، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری، دەستەی ئامار، دەستەی گشتیى ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، پارێزگهكانی هەرێم و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆكان بەڕێوە دەچێت".
جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگهیاندووە،"كۆبوونەوەی دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، كە لە كۆمەڵێك وەزارەت و فەرمانگەی پەیوەندیدار و پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆكان پێكهاتووە، بە ئامانجی تاووتوێكردنی ئامادەكارییە لە هەرێمی كوردستان بۆ سەرژمێریی گشتیی عێراق، تاوهكو بتوانرێت چ لەسەر هەرێمی كوردستان پێویستە لەم ڕووەوە خۆی بۆ ئامادە بكەین، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ لەسەر چۆنییەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە و قۆناغەكانی دەكرێت".
جێگەی باسە، بڕیار وایە ڕۆژی 29-11-2024 سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراقدا بكرێت، ئەمەش لە دوای ئەوەی 27 ساڵە سەرژمێریی گشتی لە عێراقدا نەكراوە.