x

X
15/05/2024 - 01:04
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس هەڵمەتی داواکاری پێشوەختە دەستپێدەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس هەڵمەتی داواکاری پێشوەختە دەستپێدەکات

لەسەر تەلەفزیۆنە نوێیەکانی سامسۆنگی 2024

لە عێراق لەگەڵ کۆمەڵێک دیاری تایبەت بۆ یەکەم کڕیاران

 

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتێکی داواکردنی پێشوەختە بۆ نوێترین تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی دەستپێکرد کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات، ئەمەش دەرفەتێک بۆ کڕیارەکانی لە عێراق ڕەخساند کە یەکەم کەس بن کە تەلەفزیۆنە نوێیەکانی سامسۆنگی 2024بەدەستبهێنن، هەڵمەتەکە بەردەوامە لە ماوەی نێوان 8ی ئایار و 28ی ئایار.

سامسۆنگ ماوەی 18 ساڵە پێشەنگی جیهانییە لە پیشەسازی تەلەفزیۆن و تا ئەمڕۆش بەهۆی پەرۆشی بەردەوام و پابەندبوونی دڵسۆزانە بۆ دابینکردنی باشترین ئەزموونی تەلەفزیۆنی بە کڕیارەکانی بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای داهێنەرانە و پێشکەوتووی خۆی.

لە وردەکارییەکانی هەڵمەتی داواکاری پێشوەختەیتەلەفزیۆنە نوێیەکانی سامسۆنگی2024 ، هەڵمەتەکە سێ نوێترین تەلەفزیۆنی سامسۆنگ لەخۆدەگرێت، کە بریتین لە: تەلەفزیۆنی سامسۆنگ NEO QLED 8K - بە سێ قەبارە بەردەستە: 65ئینچ، 75ئینچ، و 85ئینچ - و تەلەفزیۆنی سامسۆنگ OLED 4K - بە سێ قەبارە بەردەستە هەروەها: 55 ئینچ، 65 ئینچ و 77 ئینچ، و تەلەفزیۆنی سامسۆنگ NEO QLED 4K - بە چوار قەبارە بەردەستە: 55 ئینچ، 65 ئینچ، 75-. ئینچ و 85ئینچ.

ئەو بەکارهێنەرانەی ئارەزووی کڕینی هەریەکێک لەم تەلەفزیۆنانە دەکەن، مۆبایلێکیS24 ئەڵترا یان S24 Plusبێبەرامبەربەدەستدەهێنن، ئەمەش بەپێی قەبارە و جۆری تەلەفزیۆنەکە. جگە لە گەرەنتی یەک ساڵ لە بەرواری کڕین، و کۆپۆنی کڕین بە بەهای 135 دۆلار.

شایەنی باسە کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق دەتوانن داواکاری پێشوەختەبۆتەلەفزیۆنە نوێیەکانی سامسۆنگ 2024بکەن لە سەرجەم پێشانگاکانی سامسۆنگ و دابەشکەران و بریکارە فەرمییەکان و خاڵە ڕێگەپێدراوەکانی فرۆشتن کە لە سەرانسەری عێراق بڵاوبوونەتەوە یان لە ڕێگەی فرۆشگای ئۆنلاین سامسۆنگەوە:https://www.samsung.com/iq_ku/offer/tvs/pre-order

کۆتایی

###

دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس - سنووردار

کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی SmartThings و هاوبەشیی کراوە لەگەڵ هاوبەشەکان. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە:<https://news.samsung.com/mena>

 

بــەپــەلـــە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پرسی ئێران و قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە لەگەڵ سەرۆکوەزیرا
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بانگهێشتى فه‌رمیان بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع ناردوه‌
شاندی ئیمراڵی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبنەوە
یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری دەكرێت