كوردیو
پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا تەوەری سێیەمی دانیشتنەکە بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.
ڕۆژی چوارشەممە 15-5-2024 پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی كارنامەكە، تەوەری یەکەمی دانیشتنەكە تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم لەسەر پڕۆژەیاسای پشووە فەرمییەکان.
هاوكات، تەوەری دووەم تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای پێشنیارکراوی هەمواری دووەم بۆ یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
لە تەوەری سێیەمی دانیشتنەكەدا،بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان ئەنجام بدرێت.