كوردیو
وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم، خشتەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە 15-5-2024 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی كاربەرێكەری هەرێم خشتەی مووچەی مانگی نیسان(چوار)ـی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە، بەپێی خشتەكەش ڕۆژی پێنجشەممە 16-5-2024 مووچەی 12 شوێن دابەش دەكرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی، خشتەی مانگی چوار بەپێی ئەو تەمویلە ئامادە کراوە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە نێردراوە.