دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان: دەبێت كۆمسیۆن دەست بە ڕێوشوێنەكانی هەڵبژاردن بكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان: دەبێت كۆمسیۆن دەست بە ڕێوشوێنەكانی هەڵبژاردن بكاتەوە

كوردیو
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە ئەنجوومەنی دادوەریی، تانەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستانی لەبارەی ڕاگرتنی کارەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن قبوڵ کرد.

له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای یه‌كێتیی، ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاره‌ وه‌لائییه‌كه‌ی رۆژی 7ـی ئه‌م مانگه‌ی دادگای فیدراڵی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای مه‌سرور بارزانی ده‌ریكرد، ده‌سته‌كه‌ داوا له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات ڕێوشوێنه‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ ده‌سته‌یه‌كی سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقه‌، بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ ده‌ركرد كه‌ (رزگار حاجی حه‌مه‌) به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی له‌باره‌ی بڕیاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ راگرتنی رێوشوێنه‌كانی سازدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماریكردبوو.

ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ بڕیاره‌كه‌یدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی له‌ بڕیاره‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پشت به‌ بڕیاری رۆژی 7ـی ئه‌م مانگه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی نه‌به‌ستێت، به‌وپێیه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه‌ له‌ به‌ره‌نجامی ئاماده‌كاریی و جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن پسپۆری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌ك دادگای فیدراڵی و هه‌ر سكاڵایه‌كیش هه‌بێت به‌ته‌نیا ده‌بێت له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن بخرێته‌ڕوو.

له‌كۆتایی بڕیاره‌كه‌یدا، ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی ده‌ست به‌ رێوشوێنه‌كانی بكاته‌وه‌ بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان.

 

هه‌واڵی گرنگ