كۆمسیۆن: دەست بە تۆماری بایۆمەتری دەکرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمسیۆن: دەست بە تۆماری بایۆمەتری دەکرێت

 

كوردیو

ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"دووبارە دەست بە تۆماری بایۆمەتری دەکرێت لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-5-2024، مەڕوان محەممەد ساڵح، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند،"لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دەست بە تۆماری کارتی بایۆمەتری دەکەنەوە".

ئاماژەی بەوەش کرد،"ئەو کەسانەی لە 2023ـدا تۆماری بایۆمەتریان ئەنجام داوە، لەئێستادا دەتوانن کارتەکانیان وەربگرنەوە".

 

ئەوەشی خستە ڕوو،"داوا لە سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە دەکەن کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە، سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان".

 

 

هه‌واڵی گرنگ