نەوتی کەرکوک نه‌وتی که‌رکوک 11% ی نه‌وتی عیراق پێکده‌هێنێت خاوەنی زیاتر لە 500 بیرە نەوت"
ئه‌ڵمانیه‌کان یه‌که‌م که‌س بوون که هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتیاندا له کوردستان و به هاوکاری (مدحه‌ت پاشا)ی والی (به‌غداد)له ساڵی (1860 ـ1880) له خانه‌قین و مه‌نده‌لی نه‌وتیان دۆزیه‌وه‌و ئه‌وان ویستیان پاڵاوگه‌که‌ش له سنوری مه‌نده‌لی و خانه‌قین بیت، کورد بۆ ئه‌وان باشتر بوو له‌نه‌ته‌وه‌کانی تر بۆ پاراستنی ئابوری ئه‌ڵمانه‌کان، به‌ڵام بۆ مه‌رامی تایبه‌تی و سیاسی (مدحه‌ت پاشا) فه‌رمانیدا پاڵاوگه‌که له (به‌عقوبه) بیت ته‌مه‌نی ئه‌م ئایدیا ئابوریه زۆر نه‌بوو بۆ به‌ختی کورد،
بۆیه تاساڵی 1902 له‌سه‌رووی خانه‌قین توانرا یه‌که‌م بیره نه‌وت هه‌ڵبکه‌نریت له (چیای سورخ) له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌کان به‌شیوازیکی پیشکه‌وتووترو ئه‌مه‌ش له میژووی هه‌ڵکه‌ندنی نه‌وتی عیراقی به‌سه‌ره‌تایه‌ک ده‌ژمیردریت بۆ نه‌وت و هاتنی کۆمپانیا بیانیه‌کان و وه‌ک ڕیکلامیکی ئابوری باشیش بوو بۆ نه‌وت و گرنگیدان به ناوچه‌که و زیندووکردنه‌وه‌ی ئابوری عیراق.
سەرتا نەوتی کەرکووک لە چوار کێڵگە پێکدێت :
1 ـ کێڵگه‌ی که‌رکوک 2 ــ کێڵکه‌ی بای حه‌سه‌ن 3 ـ کێڵگه‌ی جه‌مبور 4 ـ کێڵگه‌ی خه‌باز.
هەتا وەکو پێش شەری داعش زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوت لە کەرکوکەوە رەوانەی تورکیا دەکرا، بەلام دوای شەرکە کیلگە نەوتیەکانی کەرکووک کەوتە دەست (پارتی و یەکیتی)تاوەکو ئیستا ئاماریکی رەسمی نی یە بزانین چەند نەوت هەناردە دەکریت.
سەرتا کاتێک ئینگلیزه‌کان له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا درکیان به بوونی نه‌وت له که‌رکوک کرد پاشان له 14-10-1927 یه‌که‌م بیریان تێدا هه‌ڵکه‌ند ئه‌مه خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی گرنگ بوو له سیاسه‌تی ولاتانی براوه‌ی شه‌ڕ، چونکه ده‌ستبه‌جێ به هه‌موو ئه‌و رێککه‌وتننامانه‌دا چوونه‌وه که‌پێشتر له نێوان خۆیان و حکومه‌تی عوسمانی‌دا به‌ستبوویان.
ویلایه‌تی موسڵ که که‌رکوکیشی ده‌گرته‌وه بڕیاربوو به‌رفه‌ڕه‌نسا بکه‌وێت، به‌لام ئینگلیزه‌کان له‌به‌ر نه‌وته‌که‌ی رێگرییان کرد‌و خستیانه سه‌ر عیراق.
له‌په‌یمانی سیڤه‌ر په‌شیمان بونه‌وه‌و له جێگه‌یدا په‌یمانی لۆزان ئیمزا کرا که کوردی له دروستکردنی کیانێک بێبه‌شکرد.
به‌ریتانیا بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی کوردستان بۆ سه‌ر ده‌ریا ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی عیراقی دروستکرد.
هه‌ر ئه‌م نه‌وته‌ش بووه به‌هێزترین فاکته‌ر بۆ له‌ناوبردنی حکومه‌ته‌که‌ی شێخ مه‌حمود .
به‌هۆی بوونی نه‌وت له‌م شاره‌دا حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عیراق تێڕوانینیان بۆ ئه‌م شاره جیابوو له شاره‌کانی تری کوردستان، چونکه شاده‌ماری ئابووری عیراق بوو.
ئه‌گه‌ر تاوێک بگه‌ڕێینه‌وه دواوه‌و ئاوڕێک له مێژوو بده‌ینه‌وه‌و به دیکۆمێنته‌کاندا بچینه‌وه ده‌بینین له سالانی نێوان(1935- 1951)دا نه‌وتی که‌رکوک 100%ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراقی پێکده‌هێناو تاقه یه‌ک دڵۆپه‌نه‌وت له هیچ شوێنێکی تری عیراقه‌وه نه‌ده‌چووه ده‌ره‌وه.
له‌م مێژووه به‌دواوه ده‌ستکرا به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌ریه‌ک له موسڵء به‌سره، به‌لام هێشتا که‌رکوک له پێش هه‌موویانه‌وه‌بوو. له ساڵی (1951- 1963)دا رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکوک 70% بۆ 83%ی نه‌وتی عیراقی پێکده‌هێنا . به‌هۆی ئه‌و پێگه ئابوورییه به‌هێزه‌ی که‌رکوک هه‌یبوو حکومه‌تی عیراق هه‌رگیز ئاماده‌نه‌بوو واز له‌که‌رکوک بهێنێتء بیخاته چوارچێوه‌ی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمییه‌وه، له ناسکترین زروفیدا که ساڵی 1974بوو حکومه‌تی عیراق ئاماده‌نه‌بوو ده‌ستبه‌رداری که‌رکوک بێت، به‌ڵکو له‌گه‌لا سه‌رسه‌خترین دوژمنی خۆیدا که شای ئێران بوو که‌وته گفتوگۆ‌و سازشی له‌سه‌ر شه‌تولعه‌ره‌ب کرد به‌لام ئاماده‌نه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی کورد رێکبکه‌وێتء که‌رکوکیان بداته‌وه.
زۆربه‌ی گفتوگۆکانی نێوان حکومه‌تی عیراقء سه‌رکردایه‌تی کورد له‌سه‌ر که‌رکوک گه‌یشتۆته بنبه‌ست. گفتوگۆکانی سالانی 1984و 1991 باشترین نموونه‌ی قسه‌کانمانن. حکومه‌تی عیراق جگه له‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکوکی به بڕبڕه‌ی پشتی ئابووری عیراق زانیوه له هه‌مانکاتدا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وته بکه‌وێته ژێر ده‌ستی کورده‌وه ده‌بێته کیانێکی ئابووری به‌هێزو دواتر کیانێکی سیاسی پته‌وی لێده‌رده‌چێت.
که‌رکوک ئه‌و سنووره جوگرافییه‌ی کورد به‌درێژایی مێژوو به ئێستاشه‌وه شه‌ڕی بۆ کردووه .
کێڵگه‌ی نه‌وتى که‌رکوک ئه مانه له‌خۆده‌گرێت :
1 ـ کێڵگه‌ی ئافانا: یه‌کێکه له کێڵگه گه‌وره‌کانی جیهان درێژییه‌که‌ی 100 کمء پانییه‌که‌شی 4کم ده‌بێت، یه‌ده‌کی نه‌وت تیایدا پێش به‌رهه‌مهێنان نزیکه‌ی 23 ملیار به‌رمیل بووه، ئه‌مڕۆ به‌گوێره‌ی ئه‌وته‌کنه‌لۆجیایه‌ی له به‌رده‌ستدایه نزیکه‌ی نۆ ملیار به‌رمیلی تێدا ماوه‌ته‌وه. ژماره‌ی بیره هه‌ڵکه‌نراوه‌کانی 433 بیره .
2 ــ کێڵکه‌ی بای حه‌سه‌ن: ده‌که‌وێته خۆرئاوای قه‌زای دوبزه‌وه درێژییه‌که‌ی 32کمء پانییه‌که‌شی سێ کیلۆمه‌تر ده‌بێت یه‌ده‌کی نه‌وت تیایدا 3،3 ملیار به‌رمیل ده‌بێت، ئه‌وه‌ی لێی ماوه‌ته‌وه 201 ملیۆن به‌رمیله .
3 ـ کێڵگه‌ی جه‌مبور: ده‌که‌وێته باشووری خۆرهه‌لاتی که‌رکوک درێژییه‌که‌ی 30 کمء پانییه‌که‌شی 4،5کم ده‌بێت، تائێستا 62 بیری تێدا هه‌ڵکه‌نراوه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له نه‌وت تیایدا 680 ملیۆن به‌رمیله .
4 ـ کێڵگه‌ی خه‌باز: ده‌که‌وێته باشووری خۆرئاوای که‌رکوکه‌وه له نێوان هه‌ردوو کێڵگه‌ی جه‌مبورو بای حه‌سه‌ن، درێژییه‌که‌ی 18 کمء پانییه‌که‌شی 3،5کم ده‌بێت.
له‌ساڵی 1978 به‌دواوه ده‌ستکراوه به به‌رهه‌مهێنان تیایدا، ئه‌وه‌ی تیایدا ماوه‌ته‌وه له نه‌وت 521 ملیۆن به‌رمیله. به کورتی نه‌وتی که‌رکوک 11% ی نه‌وتی عیراق پێکده‌هێنێت. خراپ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ نه‌وتی که‌رکوکدا له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا دووجار به خراپی مامه‌ڵه‌ی نازانستیانه‌ی له‌گه‌ڵدا کراوه .