كوردیو
ئەمڕۆ لە هەولێر ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەی (هەژماری من) کاریان نەكرد و بەهۆیەوە قەرەباڵغییەکی زۆر درووست بوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-5-2024 بەهۆی کارنەکردنی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە هەژماری من، قەرەباڵغی درووست بوو و بەشێک لە مووچەخۆران نەیانتووانی مووچەی مانگی نیسان وەربگرن.
هاوكات، بەشێک لە مووچەخۆرانی بەشدار لە "هەژماری من" بەهۆی درووستبوونی ئەو قەرەباڵغییەوە، بەبێ وەرگرتنی مووچەکانیان گەڕاونەتەوە.