وەزیری بازرگانیی عێراق لەبارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان هاتە دەنگ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری بازرگانیی عێراق لەبارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان هاتە دەنگ

كوردیو
 
وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت،" بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی باڵا، گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرن".
 
رۆژی پێنجشەممە، 16-05-2024، ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند،"تائێستا لە هەموو عێراق دوو ملیۆن تۆن گەنم وەرگیراوە، یەک تۆن گەنم بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت".
 
لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانیشەوە ڕایگەیاند،"گەنمی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی باڵا وەردەگرین".
 
ڕوونیشیكردەوە،"لیژنەکە بڕیار لەسەر هەر بڕێک بدات، وەزارەتی بازرگانی لەسەر بنەمای بڕیاری لیژنەکە ئەو بڕە گەنمە وەردەگرێ و هیچ کێشەیەکمان نییە".
 
بەپێی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەمساڵ عێراق نزیکەی حەوت ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم دەهێنێت، کە زۆرترینە لەسەر ئاستی ساڵانی ڕابردوو و لە مێژووی ئەو وڵاتە.

 

هه‌واڵی گرنگ