چارەخوازێك سەردانی كردم، تەمەنی زۆر نەبوو، كەچی پەنجەكانی شێوا بوون!
ئەم جۆرە شێواویانە لە رۆماتیزمدا جاران بڵاوبوون، بەڵام بۆ ئەم سەردەمە كە چارەسەری رۆماتیزم زۆر پێشكەوتووە، جێگەی سەرسوڕمان بوو بۆم.
بەداخەوە بەڕێزیان لە سەرەتای تووشبوونیدا بە رۆماتیزم، هۆشدارییەكانی پزیشكی پسپۆڕی پشتگوێخستووەو دەرمانی نەخواردووەو روویكردۆتە بەناو چارەسەری سروشتی و میللی و ئێستاش ئیدی پەشیمانی دادی نادات و چیدیكە پەنجە رێك و تەندروستەكانی جارانی بۆ ناگەڕێتەوە.
سەدان و هەزاران چارەخوازیشمان هەن كە زۆر پێش ئەم بەڕێزە تووشی رۆماتیزم بوون و ئێستاش دەست و پەنجەیان دوورە لە شێواوی، چونكە وەكو ئەوەی بۆیان دیاریكراوە، دەرمانەكان بەكاردێنن.
بۆیە تكایە لەگەڵ دەستنیشانكرانتان بە رۆماتیزم، بە زووترین كات دەستبكەن بە بەكارهێنانی دەرمانەكانتان و پشت بە رێوشوێنی ناپزیشكی مەبەستن.
(د. سەروەر سالار چوچانی – پزیشكی پسپۆڕی جومگەو رۆماتیزم و بڕبڕەكان)