دوو هەڵەی پزیشكی لە ڤیتامین و شەكرە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوو هەڵەی پزیشكی لە ڤیتامین و شەكرە

 

 

 

لەوەتی مرۆڤ لەسەر ئەو زەویە دەژیێت چاڵاكی جۆر بەجۆر ئەنجام دەدات، ئەگەر تۆ هیچ نەكەیت ئەوا كاری هەڵە ئەنجام نادەیت، مرۆڤ (لە مرۆڤەكانیش دكتۆر) مەعسوم نیە، كەس بێ هەڵەو بێ تاوان نیە.

دكتۆریش هەڵە دەكات.

هەڵەكردن جیایەو تاوان شتێكی ترە، ئەگەر كارێك بەكەمتەرخەمی یان بەمەبەستێكی ڕەش و گڵاو ئەنجام بدرێت ئەوە تاوانەو نابەخشرێت.

بەڵام كارێكی نازانستی و قەبوڵ نەكراو لەلایەن دكتۆر یان كارمەند لە ئەنجامی كەم زانیاری و بێ ئاگایی ڕووبدات بە هەڵە دادەنرێت، ئەوە تاوان نیە، هەڵە دەكرێت ڕاست بكرێتەوە، لێرە باس لە دوو هەڵە دەكەم كە دووبارە دەبێتەوە.

1. كەمی ڤیتامین دی (دی 3) زۆر باوە، هەندێك لە پزیشكان و تەندروستكاران بە دەرزی خواردنەوە چارەسەری دەكەن، زۆر لەو نەخۆشانە دەڵێن پێمان گوتراوە چوار دەرزی بخۆینەوە لە ماوەی چەند ڕۆژێك، یان چەند هەفتەیەك، ئەوە هەڵەیە، تكایە لە دوو دەرزی زیاتر ناخورێتەوە لە ماوەی مانگێكدا، چونكە دەرزیەكان هەیانە 300000 IU كە زۆر زۆرە، هەیشیانە 600000 IU كە بڕێكی زۆر زۆرە، وە چوار یان شەش، دەرزی لەمانە دەبێتە هۆی ژاراوی بوون بە ڤیتامین دی.

2. كاتێك دەتەوێت ڕێژەی شەكرەی نەخۆشێك كۆنتڕۆل بكەیت بە دەرزی ئەنسۆلین، جا تۆ پزیشك بیت، پەرستار بیت یان هاوەڵی نەخۆش بیت، چۆن بڕی ئەنسۆلین دیاری دەكەیت؟

وا باوە ڕێژەی شەكر بۆ نەخۆشەكە بگریت و بەگوێرەی زۆری و كەمی شەكرە ساتی (وەقتی) ئەنسۆلینەكە لێ بدرێت، ئەوەیش هەڵەیە، لەبەرچی ؟

چونكە ڕێگەی زانستی ئەوەیە لە ماوەی بیست و چوار هەتا چل و هەشت كاتژمێردا بە پشكنینی جیا جیا دیاریت كردبێت تێكڕای شەكرەی نەخۆش چەندەو بەگوێرەی ئەوە پلانی داهاتوو دابنێیت، بۆ نموونە ئەگەر تێكڕای شەكرەكە (350) بێت و نەخۆش مرۆڤێكی باڵق بێت ئەوا پێش هەموو ژەمە خواردنێك نزیكەی دوازدە وەحدە ئەنسۆلینی سافی دەوێت و دوازدەی تریش لە جۆری شێلو (خابت) ی پێویسە بە شەوان.

هەڵە لەكوێیە ؟

بۆ نموونە ئەگەر پێش خواردنی نیوەڕۆ پشكنینی شەكرە پیشانیدا كە سەت و دەیە (110)، دەڵێن دەی باشە نایەوێت، جار هەیە بۆیشی نوسراوە ئەنسۆلینی لێ نادرێت ! كەچی خواردن دەخوات و شەكرەی دەفڕێت، پێویستە ئەنسۆلین بەپێی سكێدیولێكی زانستی لێبدرێت نەك هەر شەكرە چەند بوو دەی ئەوەندە وەحدانەی لێدەن.

(ئەو دوو هەڵەیەم لە ئەزموونی خۆم دیوە) هیوادارم دووبارە نەبنەوە.

(د. یوسف خەتی – پزیشكی كوێرە ڕژێنەكان)

 

هه‌واڵی گرنگ