كۆنتڕۆڵكردنی شەكرە لە ژنانی دووگیاندا گرنگە، چونكە دەبێتە هۆی رێگرتن لە مەترسی لەبارچوونیان لەدایكبوونی كۆرپەلەیەكی مردوو، كە ئەوانە دوو مەترسی گەورەن لەبارەی دووگیانی و نەخۆشی شەكرەوە.
بۆچی پێویستە كۆنترۆڵی شەكرەی ژنانی دووگیان بكرێت ؟
كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكرەی خوێن پێش و لە كاتی دووگیانیدا باشترین رێگەیە بۆ رێگرتن لەو كێشانەی، كە نەخۆشی شەكرە درووستیان دەكات و لەوانەش :
1. رێگرتن لە مەترسی لەبارچوون یان لەدایكبوونی كۆرپەلەیەكی مردوو، كە ئەوانە دوو مەترسی گەورەن لەبارەی دووگیانی و نەخۆشی شەكرەوە.
2. رێگرتن لە مەترسییەكانی زوو لەدایكبوون، هەرچەند باشتر كۆنترۆڵی ئاستی شەكری خوێن بكرێت ئەگەری زوو لەدایكبوون كەمتر دەبێتەوە.
3. رێگرتن لە تووشبوون بە كەموكوڕی زگماكی، ئەگەر كۆنترۆڵی ئاستی شەكرەی خوێن بكرێت لە سەرەتای دووگیانیدا، رێگرییەكی زۆر لە درووستبوونی كێشەی زگماكی لە كۆرپەلە دەكرێت، بەتایبەتی ئەوانەی پێوەستن بە مێشك و بڕبڕەی پشت و دڵەوە.
4. رێگرتن لە زیاد گەشەكردنی كۆرپەلە، ئەگەر بەباشی كۆنترۆڵی شەكرە نەكرا، كلوكۆزی زیاد لە رێگەی وێڵاشەوە دزە دەكات و پەنكریاسی كۆرپەلە هان دەدات بۆ بەرهەمهێنانی ئەنسۆلینی زیاترو ئەوەش وا دەكات، كە قەبارەی كۆرپەلە زۆر گەورە بێت و كێشەی لەدایكبوونی بۆ دروست بێت و بەلەدایكبوونی ئاسایی زیانی بەركەوێ.
5. رێگرتن لە درووستبوونی كێشە بۆ دایك، كۆنترۆڵكردنی شەكرە مەترسییەكانی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن و ژەهراویبوونی دووگیانی زیاد دەكات.
6. رێگرتن لە كێشە بۆ كۆرپەلە، وەك هەناسە توندی و دابەزینی رێژەی شەكر لە خوێنی كۆرپەلەدا.
7. كۆنترۆڵكردنی شەكرە یاریدەرە بۆ ئاستێكی ئاسایی شەكرەو كالیسیۆم و مەگنسیۆمی خوێنی كۆرپەلەو پاراستنی لە زەردوویی لە دوای لەدایكبوون.
(د. دیمەن حوسێن – پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون)