x

X
17/05/2024 - 09:04
بۆچی نەخۆشی قۆڵۆن زۆر بووە ؟؟

 

 

نەخۆشی (IBS) (irritable bowel syndrome) نەخۆشی (IBS) كە بە نەخۆشی قۆڵۆن ناودەبریت لەناو خەڵكدا (كە لە ڕووی زانستیەوە ئەم ناوە زۆر راست نیە)، یەكێكە لەو نەخۆشیانەی كە بۆتە هۆی چەند نیشانەو گرفتێك لای بەشێك لە هاوڵاتیان، ئەم نەخۆشیە لەوانەیە تووشی پیاوان یان ئافرەتان ببێت لە تەمەنی جیاوازدا.

نیشانەكانی ئەم نەخۆشیە چیە ؟

بەشێوەیەكی گشتی نیشانەكان بریتین لە

- ئازاری سك.

- سكچون و هەندێ جار قەبزی.

- سك ئاوسان.

هەندیك نیشانەی تر ...

زۆر گرنگە نەخۆش بزانێت كە لەكاتی هەبوونی هەر یەكێك لەم نیشانانەدا مانای ئەوە نابەخشێ كە نەخۆش گرفتی قۆڵۆنی هەیە بەڵكو پێویستە پزیشك بریار لەسەر ئەوە بدات، هەندێك جار ئەو نیشانانەی باس كرا لەوانەیە بە هۆی چەند نەخۆشیەكە دیكەوە بێت كە لەوانەیە ئەم نەخۆشیانە چارەسەری بە پەلە یا نەشتەرگەری پێویست بێت هەر بۆیە پێش ئەوەی پزیشك نەخۆشی (IBS) دەست نیشان بكات لەوانەیە پێویست بێت چەند پشكنینێك ئەنجام بدات.

بەشێوەیەكی گشتی ئەم نەخۆشیە هیچ مەترسیەك بۆ سەر ژیانی نەخۆش دروست ناكات و نەخۆش تەنها پێویستی بە هەندێ چارەسەری سادەیە كە زۆر جار لەوانەیە ئەوەش پێویست نەكات

ئەو رێگایانە چین كە نیشانەكان كەم دەكاتەوە

بەكارهێنانی ئەو خواردنانەی كە ریشاڵیان زۆر تێدایە وەكو سەوزەو میوە ئاو خوادنەوە، كەم كردنەوەی خواردنی پاقلەمەنی، كەم خواردنەوەی كافاین وەكو قاوەو چا، هەندێ جاریش دەرمان بەكاردێت.

(د. ئالان لەتیف – پسپۆری نەشتەرگەری گشتی)

گرنگ
پۆلیسی كەركوك : تەقەكەرانی ڕوداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركران
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە