فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەكانی ئەمریكا (CENTCOM) ڕاگەیاند كە دەرچەیەكی دەریاییان لە كەناراوەكانی غەززە داناوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەكانی ئەمریكا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە كارمەندانی سەربە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا كە پاڵپشتی لە ئەركی مرۆیی دەكەن بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی زیاتر بۆ فەڵەستینییەكان لە غەززە، دەرچەیەكی دەریاییان لە كەناراوەكانی غەززە، داناوە.
ڕاشیگەیاندووە لە ڕۆژانی داھاتوودا لەو دەرچە دەریاییەی كە لە كەناراوەكانی غەززە دانراوە، یارمەتییە مرۆییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕێگای بارھەڵگرەكانەوە دەگەیەندرێنە خەڵكی مەدەنی لە غەززە و ھێزەكانی ئەمریكا نەچوونەتە ناو غەززەوە.